هەڵوەشانەوەی کۆبوونەوەی ئەمنیەتی پیکەن - واشنتۆن
وەزاڕەتی دەرەوەی چین لە هەڵوەشانی کۆبوونەوەی دوو قولی ئەمنیەتی پیکەن - واشنتۆن کە بڕیار بوو لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ بەڕێوە بچێت ، هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " هوا چونینگ" وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی چێن ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند : پیکەن بە داخوازی واشنتۆن کۆبوونەوەی داهاتووی ئەمنیەتی هاوبەشی دوو وڵاتی خستووەتە دواوە. ئەمە لە حاڵیکدایە کە کاربەدەستانی ئەمریکا دوو ڕۆژ لەمەوپێش بە پشت ڕاست کردنەوەی هەڵوەشانی کۆبوونەوەی ئەمنیەتی پیکەن - واشنتۆن ڕایانگەیاند ، چین ئەم کۆبوونەوە لە پێشدا دیاری کراوەی هەڵوەشاندوەتەوە. خولی یەکەمی کۆبوونەوەی وتووێژی ئەمنیەتی ودیپلۆماتیکی چین وئەمریکا یەکەم جار ساڵی ڕابردوو لە واشنتۆن بەڕێوە چووبوو. ناڕەزامەندی چین لە کردەوەی ئەمریکا بە فروشی چەکەمەنی بە تایوان ، دۆخی بایکۆتەکانی ئەم دواییەی واشنتۆن لەدژی پیکەن و ئاڵوزیە بەدی هاتووەکانی نێوان دوو وڵات لەسەر دەریای چینی باشووری ، پێوەندی دوو وڵاتی ڕەش وتەماوی کردووە.