پەمپێئۆ ، چینی بە پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان تۆمەتبار کرد
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، چینی بە ڕەچاو نەکردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و خۆی وتەنی « داسەپاندنی چەندین دەیە ڕەنج و کوێرەوەری بەسەر وڵاتانی جۆربەجۆر » تۆمەتبار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕاشا تودەی، مایک پەمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکی ڕادیۆیی دا جەختی کرد کە دەوڵەتی ترەمپ یەکەم دامەزراوەیەکە کە بەم مەترسییەی چینی زانیوە.
مایک پەمپێئۆ وتیشی: چین جەماوەری زۆزێک لە وڵاتانی جیھانی لەداوی قەرزوقۆڵەدا خستووەو ئەم وڵاتانەی لەگەڵ دەیان ساڵ خەم و پەژارەو کوێرەوەری دا بەرەوڕوو کردووەتەوە.
ئەمریکا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بە ھێنانە ئارای باسی کورتھێنانی بازرگانی لەگەڵ چین دا، سەدان ملیارد دۆلار نرخنامەی بۆ کاڵاو ھاوردە لەم وڵاتەوە دیاری کردووە.
واشێنگتۆن ھەروەھا چینی بە کردەوەگەلێکی وەک دزیی تەکنۆلۆژیاو دەستوەردانی سایبێری لە ھەڵبژاردنی نێوان دەورەیی ئەمریکادا تۆمەتبار کردووە.
مایک پەمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێکەی دا پێی داگرتووە کە، دەستەڵاتی ئابووریی ڕوو لە گەشەی چین لە سەرتاسەری جیھان، لەو پەرۆشییە گرینگانەی ئەمریکا دێتە ئەژمار.