گەیشتنی یەکەم قەتاری کۆریای باشوور بۆ کۆریای باکوور
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i353405-گەیشتنی_یەکەم_قەتاری_کۆریای_باشوور_بۆ_کۆریای_باکوور
دوای باشبوونی رێژەیی پێوەندیی دوو کوریا ، یەکەم قەتاری کۆریای باشوور بە تێپەڕین لە سنووری هاوبەش گەیشتە خاکی کۆریای باکوور .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2018 12:07 Asia/Tehran
  • گەیشتنی یەکەم قەتاری کۆریای باشوور بۆ کۆریای باکوور

دوای باشبوونی رێژەیی پێوەندیی دوو کوریا ، یەکەم قەتاری کۆریای باشوور بە تێپەڕین لە سنووری هاوبەش گەیشتە خاکی کۆریای باکوور .

بە پێی رپۆرتی یوونهاپ ، قەتارێکی شەش ڤاگۆنی کە رۆژی هەینی گەیشتە وێستگەی پانێموون لە شاری کائەسونگ ی کۆرای باکوور هەڵگری 28 شارومەندی کۆریای باشوور بوو لەوان ئەندازیارانی هێڵی ئاسن و ستافی دیکە و 55 تەن سووتەمەنی پێویست .

ئەم قەتارە  بۆ ماوەی 17 رۆژ بڕیارە هەزار و 200 کیلۆمەتر لە ئاسنەڕێی کۆریای باکوور بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە و بەستنەوە هێڵەکانی دوو وڵات ببینێ .

ئەم هەنگاوە بەشێکە لە رێککەوتنی نێوان دوو کۆریا لە دانیشتنی مانگی نیساندا .