بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نائاسایی لە فەرەنسا بە توندتر بوونی ناڕەزایەتییەکان
وتەبێژی دەوڵەتی فەرەنسا ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ، سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی ڕەوشی نائاسایی بەمەبەستی پێشگیری کردن لە ئاڵۆزییەکان لەم وڵاتە، وتووێژ دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕویتەرز، بنجامین گریڤۆ، وتەبێژی دەوڵەتی فەرەنسا سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی ڕەوشی نائاسایی وتی کە ئێدوارد فلیپ وسەرۆک وەزیران و کریستوف کاستنر وەزیری ناوخۆ سەبارەت بە هەموو بژاردەکان لە کۆبوونەوەیەک کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەچوو، وتووێژ دەکەن.
وتەبێژی دەوڵەتی فەرەنسا وتیشی : دەوڵەت دەبێ سەبارەت بە کارگەلێک کە دەکرێت جێبەجێ بکرێن، وتووێژ بکەین هەتا وەها ڕووداوگەلێک نەقەومێ.
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا بەرلەمە ڕایگەیاند لانیکەم 75000 کەس لە ناڕەزایەتییەکانی ناسراو بە جلیقە زەردەکان لە فەرەنسا بەشدارییان کردووە.
دوابەدوای ئەم ناڕەزایەتیانە تائێستا سەت و نەوەد ئاگرکەوتنەوە ڕووی داوە و شەش بینا لە نێو ئاگرکەوتنەوەکە سووتاون.
لە ڕەوتی خۆپیشاندانی چەند حەوتەی ڕابردوو لە فەرەنسا تائێستا لە تێکهەڵچوونی نێوان پولیس وناڕازیان سەدان کەس بریندار بوونە.
ئەم ناڕەزایەتییانە ناسراو بە بزووتنەوەی دژە سەرمایەداری "پەسەک زەردەکان" لەلایەن خەڵکەوە بەشێوەیەکی بەربڵاوداکۆکییان لێ دەکرێت.
بەم حاڵە ئێمانۆئێل مەکرونی سەرۆکی فەرەنسا هەمووکات لەسەر هەوڵێستی خۆی واتە درٍێژەپێدانی ڕەوشی ئێستا و جێبەجێ کرانی سیاسەتەکانی ئابووری، پێداگری دەکات.