کانونی یه‌که‌م 07, 2018 12:09 Asia/Tehran
  • بەردەوامی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لە فەرەنسا؛ سوپا بۆ سەرکەوت کردنی خەڵک دێتە سەر شەقام

مێدیاکان ڕایانگەیاند کە هێزەکانی سوپای فەرەنسا بەرەو پاریس وەڕێ کەوتوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی ناڕازییان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ دەوڵەتی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە ئەو بڕیارەی لەبەر پێشگری بە سەرهەڵدانی ئاڵۆزی لە ڕۆژانی پشوودانی شەممە و یەکشەممە داوە.

"ئدوارد فیلیپ" سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا وتی ڕۆژی شەممە ٦٥ هەزار هێزی ئەمنی لە سەرانسەری ئەم وڵاتە بەتایبەت پێتەخت سەقامگیر دەبن.

خۆپیشاندانەکان لە فەرەنسا لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیاری دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەمەڕ دیاری کردنی باجی زێدە لەسەر سووتەمەنیی شلەک دەست پێ بوو.

بازنەی ئەم ناڕەزایەتییانە پاشان مەسەلەی بەرز بوونەوەی ئاستی خەرج و بەرجی ژیان و سیاسەتە ئابوورییەکانی دەوڵەتی "ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسایشی گرتەوە و بزوتنەوەی دژە سەرمایەداریی ناسراو بە ئێلەک زەردەکان  سەری هەڵدا.

دەوڵەتی فەرەنسا لە کاردانەوە بەو ناڕەزایەتییانە سەرەتا گەڵاڵەی بەرز کردنەوەی ئاستی باج لە سەر سووتەمەنی بۆ ماوەی شەش مانگ هەڵپەسارد و ڕۆژی چوارشەممە ئەو گەڵاڵەیە بە تەواوەتی وەلانا.

وێڕای ئەوەش ناڕازییان وتوویانە کە ڕۆژی شەممەیش درێژە دەدەن بە خۆپیشاندان.

سێ پارتی نەیاریش ڕایانگەاندووە کە دووشەممەی داهاتوو ١٠ی دێسەمبەر لە کۆبوونەوەی ئاشکرای پەرلەمانی نیشتمانیی فەرەنسادا، گەڵاڵەی لێپرسینەوەی دەوڵەت ئاراستە دەکەن.

سەرپەیڤ