کانونی یه‌که‌م 08, 2018 08:28 Asia/Tehran
  • داخرانی 36 وێستگەی مێترۆی پاریس

فەرمانگەی گواستنەوە و گەیاندنی پاریس رایگەیاند ، بە هۆی خۆپێشاندانی پێشبینی کراوی چالاکانی دژی سەرمایەداریی لە پاریس ، 3 وێستگەی مێترۆ رۆژی شەممە داخراون .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسە ، فەرمانگەی گواستنەوە و گەیاندنی پاریس رۆژی هەینی رایگەیاند ، ئەم وێستگەیانەی مێترۆ لەسەر داوای پۆلیس داخراون .

فەرمانگەی گواستنەوە و گەیاندنی پاریس هەروەها جەختی کردەوە ، ئاڕاستەی گەڕانی 50 هێڵی پاسیش دەگۆڕێ یان دادەخرێ .

فەرەنسە لە رەوشی سووردایە و پاریس لە سەروبەندی خۆپێشاندانی نوێی چالاکانی دژی سەرمایەداریی لە رۆژی شەممەدا ، دانانی لەمپەر و پەرژینی بۆ بەرنگاربوونەوەی خۆپێشاندەران دەستپێکردووە .

خۆپیشاندانەکان لە فەرەنسا لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیاری دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەمەڕ دیاری کردنی باجی زێدە لەسەر سووتەمەنیی شلەک دەست پێ بوو.

بازنەی ئەم ناڕەزایەتییانە پاشان مەسەلەی بەرز بوونەوەی ئاستی خەرج و بەرجی ژیان و سیاسەتە ئابوورییەکانی دەوڵەتی "ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسایشی گرتەوە و بزوتنەوەی دژە سەرمایەداریی ناسراو بە ئێلەک زەردەکان  سەری هەڵدا.

دەوڵەتی فەرەنسا لە کاردانەوە بەو ناڕەزایەتییانە سەرەتا گەڵاڵەی بەرز کردنەوەی ئاستی باج لە سەر سووتەمەنی بۆ ماوەی شەش مانگ هەڵپەسارد و ڕۆژی چوارشەممە ئەو گەڵاڵەیە بە تەواوەتی وەلانا.

وێڕای ئەوەش ناڕازییان وتوویانە کە ڕۆژی شەممەیش درێژە دەدەن بە خۆپیشاندان.

سێ پارتی نەیاریش ڕایانگەاندووە کە دووشەممەی داهاتوو ١٠ی دێسەمبەر لە کۆبوونەوەی ئاشکرای پەرلەمانی نیشتمانیی فەرەنسادا، گەڵاڵەی لێپرسینەوەی دەوڵەت ئاراستە دەکەن.

سەرپەیڤ