کانونی یه‌که‌م 12, 2018 16:47 Asia/Tehran
  • ڕوودانی پەلامارێکی تیرۆریستیی دیکە لە فەڕانسە و ١٣ کوژراو و بریندار

دادئەستێنیی فەڕانسە ڕایگەیاند: تەقەو دەسڕێژ لە "ستراسبورگ"، هەوڵێکی تیرۆریستی بووەو ئەنجامدەرەکەشی ناسراوە.

تەقەو دەسڕێژ لەناوەندی شاری ستراسبورگ لە ڕۆژهەڵاتی فەڕانسە ١٣ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

هەوڵەکانی پۆلیسی فەڕانسە بۆ دۆزینەوەی گومانلێکراوی پەلامارە تیرۆریستییەکەی ستراسبورگ بەردەوامە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە لە پاریس، هەوڵی هێزەکانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەی گومانلێکراوی بیست و نۆساڵانی پەلاماری ستراسبورگ کە لە پێڕستی کەسانی گومانلێکراو بە توندڕەویی تۆمارکرابوو، دەس پێ بووە.

تەقەو دەسڕێژی ستراسبورگ، هەوڵێکی تیرۆریستی بووە.

دادئەستێنی گشتیی فەڕانسە ڕایگەیاند: تەقەو دەسڕێژ لەشاری ستراسبورگ، هەوڵێکی تیرۆریستی بووە. پۆلیسی ستراسبورگ بە چۆڵکردنی بازاری نۆئێل، شوێنێک کە تەقەو دەسڕێژەکە تێیدا ڕووی داوە، بڵاوەی بەخەڵک کردووەو شوێنەکەی گەمارۆ داوە. بەپێی ڕاپۆری پۆلیسی فەڕانسە پەلاماردەرەکە گەنجێکی تەمەن٢٩ساڵان و لەدایکبووی ستراسبورگەو ناوی لە پێڕستی فیش ئێسدا(پێڕستی ڕەشی فەڕانسە) هەیە. میدیاکانی فەڕانسە ڕایانگەیاند، ناوی ئەنجامدەری هەوڵە تیرۆریستییەکەی ستراسبورگ، "شەریف سی" یە.

سەرپەیڤ