کانونی یه‌که‌م 15, 2018 17:14 Asia/Tehran
  • وتەبێژی  زردپۆشان : لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئیلهاممان وەرگرتووە

وتەبێژی ناڕازیانی فەڕانسەوی ناسراو بە زەردپۆشان وتی ئەو جڤینە جەماوەریە لە فەڕانسا ئیلهام وەرگرتوو لە شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە .

ئیلکساندر بیووایس چیوا "  وتەبێژی  پەسەک زەردەکان  ڕۆژی هەینی  لە وتووێژ  لە گەڵ بنکەی  پەیامنێرانی لاو  وتی : ناڕازیانی فەڕانسەوی  لە شوڕشی ئیسلامی  ساڵی 1979ی  ئێران   دژی  پاوانخوازی  ئیلهامیان وەرگرتوە . وتەبێژی پەسەک زەردەکان  وتیشی هۆی تووەڕەیی خەڵکی فەڕانسا ئەوەیە  کە  ئیمانوئیل مەکرڕون  سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ، سووکایەتی بەوان کردووە . فەڕانسا لە چوارهەفتەی  ڕابردوودا  بووەتە گۆڕەپانی  تێکهەڵچوونەکانی  پوولیس و ناڕازیانێک کە  ناڕازیان بە  زۆر بوونی  ماڵیاتی  سووتەمەنی  و نایەکسانی   ئابووری لەو وڵاتە .  بزووتنەوەی  ناڕازیانەی خەڵکی فەڕانسا بە سیستمی   ئابووری  ئ ەو وڵاتە و هەروەها نیزامی سەرمایەداری لە نزیکەی یەک مانگ لەمەوبەرەوە لە پاریس پێکهات و  بۆ چەن شاری دیکەی ئوروپا بۆ وێنە بڕوکسێلی پێتەختی بەلژیک تەشانای سەند . خەڵکی بریتانیاش ڕۆژی هەینی  بە پەیڕەوی لە ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی فەڕانسا  "  وێست مینیستر   لە ناوەندی لەندەنیان  داخست و  بووە هۆی  بە دی هاتنی کێشە لە هات و چۆلەو ناوچەگەلە . ئەو ناڕازیانە لەبەر پوشینی  پەسەکی زەرد ناودێر کراون بە بزووتنەوەی پەسەک زەردەکان .

سەرپەیڤ