بەیاننامەی ھاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیاو تورکیا لە بارەی سووریاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i354455-بەیاننامەی_ھاوبەشی_وەزیرانی_دەرەوەی_ئێران_و_ڕووسیاو_تورکیا_لە_بارەی_سووریاوە
وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیاو تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ژنێڤ دا، بەیاننامەیەکی ھاوبەشیان بڵاو کردەوەو تیای دا جەختیان کرد لە سەر سەربەخۆیی و سەروەریی خاکی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2018 04:52 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ھاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیاو تورکیا لە بارەی سووریاوە

وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیاو تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ژنێڤ دا، بەیاننامەیەکی ھاوبەشیان بڵاو کردەوەو تیای دا جەختیان کرد لە سەر سەربەخۆیی و سەروەریی خاکی سووریا.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی فیدراسیۆنی ڕووسیا و مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا، وەکوو گەرەنتی دەرانی دانوستانەکانی ئاستانە، ڕۆژی سێ شەممە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی و ڕاوێژکارانەیان بە ئامادە بوونی ستیفان دی میستورا ناردراوی تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لە ژنێڤ بەڕێوە برد.

وەزیرانی دەرەوەی ھەر سێ وڵاتەکە لەم دانیشتنەدا دەرھاویشتەی ئەرێنیی پرس و ڕاوێژەکانیان بۆ لایەنی سوورس سەبارەت بە پێکھاتەی لێژنەی یاسای بنەڕەتی خستە ڕوو.

ئەم سێ وڵاتە ھەروەھا لە سەر خواستی خۆیان بۆ ئاسانکاری کردن لە ئاراستەی دەست پێ بوونی چالاکییەکانی لێژنەی یاسای بنەڕەتی لە ڕێگای شی کردنەوەی بنەما گشتی و ستراتژییەکانی بە ھۆی ھەڵس و کەوتی ڕێک و پێکی لایەنە سوورییەکان لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا جەختیان کردەوە، کە بە گوێرەیەوە پرۆگرامێک بە مەبەستی دەستەبەر کرانی چالاکیی کاراو پاوەچێی لێژنەکە ئامادە دەکرێت.

چالاکییەکانی لێژنەی یاسای بنەڕەتی دەبێ لەکەشێکی ئاوێتەی ئاشتی و ھاوبەشی و بە مەبەستی دەست ڕاگەییشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتی لە نێوان ئەندامەکانی ئەنجام بگرێت، بە جۆرێک کە دەرەنجامەکانی بتوانێت ئەوپەڕی لایەنگریی جەماوەری سووریا بەدەست بێنێ.

بەشدارانی ئەم دانیشتنە ھەروەھا لە سەر ئەوە ڕێک کەوتن کە بۆ پێکھاتنی یەکەم کۆبوونەوەی لێژنەی یاسای بنەڕەتی لە سەرەتای ساڵی داھاتووی زایینی لە ژێنێڤ د ا ھەوڵ بدەن.