کانونی یه‌که‌م 25, 2018 08:42 Asia/Tehran
  • ڕۆژیادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئاشتی و ئەوین حەزرەتی عیسای مەسیح (ع)

2019ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ئاوا ڕۆژێکدا ، 25ی دێسه‌مبه‌ر ، حه‌زره‌تی عیسا کوڕی مه‌ریه‌م (ع) پێغه‌مبه‌ری مه‌زنی ئیلاهی له‌ به‌یت له‌حم هه‌ڵکه‌وتوو له‌ مه‌ڵبه‌ندی فه‌له‌ستین له‌ دایک بوو.

پیرۆزبایی ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا(ع)

سڵاو و درودی خوداوەند لە پەیام هێنەرانیی ئیلاهی! سڵاو لە وان کە وەکوو ڕێژنەی ڕەحمەت و بەزەیی دەبارن لە سەر گێانە تینووەکان و ڕوح و دەروونی خەمبارو خەمۆکیی ئینسان بە بارینی باڵاترین مەعاریفی ئیلاهی ، تازە و پەراو دەکەنەوە .سڵاو و دروود لە حەزرەتی عیسا مەسیح(ع) کە مردووەکان زیندوو و ئەوانەی نقوومی خەو بوون  وەخەبەرهێنا.

جێژنی ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا(ع) لە وڵاتی روسیا

حەزرەتی عیسا (ع)  لە سەردەمانێک لە دایکبوو کە گرووپە جۆر بە جۆرەکانیی جوولەکە ، پێکەوە کێشە وناکۆکی زۆریان هەبوو. گەورەپیاوانی هۆزی جوو، لەهەر گرووپ و ئەتنێک، بەو پێشبینیانە کەلە پەرتۆکە کۆنەکانی خۆیان دا کۆیان کردبوون، ئاگاداری تایبەتمەندییەکانیی بوون،بەڵام هەر لە سەرەتاوە ،هەموویان لەبیر کرد و بەرەنگاری ئەم پێغەمبەرە مەزنە بوون.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە جێژنی ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا(ع)

سەرەتایش بۆختانیان لە دایکی مەسیح دا ، تا بتوانن دایک و ڕۆڵەکەی بەردەباران بکەن لەپێش چاوی خەڵکی دا. بەڵام دوای قسەکردنی عیسا(ع) لە لانکە دا کە فەرمووی" من بەندەی خودام، خوداوەند کتێبی (ئینجیل)ـی بەمن داوە و منی کردووە بە پێغەمبەری خۆی..." پیلانیی ئەوان پووچەڵ کرایەوە و دایک ومنداڵەکەی، هەردوویان ڕزگاربوون.

مەسیحیەکان ئەگەر چی لەسەر بەرواری لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح ناکۆکی بیروڕایان هەیە، بەڵام ساڵی نوێ لە هەموو وڵاتانێک کە سەرژمێری زائینی بە فەرمی دەناسن ، لە سەرەتای مانگی ژانێڤەر دەسپێدەکرێت. هەر بەم بۆنەوە کاربەدەستانی پایەبەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیام گەلێک بۆ هاوتایانی خۆیان لە وڵاتانی جۆربەجۆر و هەموو مەسیحیەکانی جیهان ، هاتنی ساڵۆگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (ع) و دەسپێکرانی ساڵی نوێ دووهەزارو نۆزدەیان پیرۆز کرد.

حەزرەتی عیسا ی مەسیح (ع) کە لە قورئانی کەریم لەو بەناوی ڕوح الڵە یاد کراوە ، کۆڕی حەزرەتی مریەمە. حەزرەت بە تەسدیق کردنی تەورات کتیبی ئاسمانی یەهودیەکان، مزگێنی دا کە دوای خۆی، پێغەمبەرێک دیت کە ناوی ئەحمەدە واتە حەزرەتی محەممەد (د.خ) پێغەمبەری گەورەی ئیسلام .

سڵاوی (خودا) لەمن ، ڕۆژێک کە لەدایکبووم وڕۆژێک کە دەمرم و ڕۆژێک کە دیسان دەگەڕێمەوە.(سورەتی مریەم، ئایاتی ٣٠ تا ٣٣)

مە سیحیەکان لە ڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح (ع) پێغەمبەری گەورەی ئیلاهی ئایین وڕێ وڕەسمی تایبەت بەڕێوە دەبەن کە هەڵکردنی داری سەوڵ(هەمیشە سەوز) لە ماڵەکان ئاشناترینی ئەم ڕێ وڕەسمەیە بۆ هەمووان.

سڵاوی (خودا) لەمن ، ڕۆژێک کە لەدایکبووم وڕۆژێک کە دەمرم و ڕۆژێک کە دیسان دەگەڕێمەوە. (سورەتی مریەم، ئایاتی ٣٠ تا ٣٣)

ئه‌م ڕۆژه‌ پیرۆزه‌ له‌ هه‌موو مه‌سیحییه‌کانی جیهان به‌تایبه‌ت مه‌سیحییه‌کانی ئێران پیرۆز بێت.

سەرپەیڤ