کانونی دوھەم 05, 2019 18:29 Asia/Tehran
  • چوونەدەری نزیک بە دوو ملوێن فەڕەنسی خوازیاری دۆزینەوەی هەلی کار لە فەڕانسە

ئامارە حکومەتییەکان واپێشان ئەدا، نزیک بە دوو ملوێن فەڕەنسی خوازیاری دۆزینەوەی هەلی کار فەڕانسەیان جێهێشتووە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی فرانس ٢٤، ئامارە حکومەتییەکان واپێشان ئەدا، نزیک بە دوو ملوێن فەڕەنسی خوازیاری دۆزینەوەی هەلی کار، زێدەکەیان جێهێشتووەو کۆماری چێک بووە بە ئامانجی سەرەکی ئەوان.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ژماری ئەو فەڕەنسیانەی ڕوو دەکەنە کۆماری چێک لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە زیاتر لە سەتا پەنجا زیادی کردووە.

ئەو ڕاپۆرە پێشان ئەدا، گەنجانی فەڕەنسی بەمووچەیەکی زۆر کەمتر لە کۆماری چێک کار دەکەن.

یەکێک لە هۆکانی هەڵبژاردنی کۆماری چێک وەک ئامانجی سەرەکیی مانەوەی لاوانی فەڕەنسی، تێچووی کەمتری ژیان لەو وڵاتە لەبەراوەرد لەگەڵ فەڕانسەیە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئەمریکا، سوئیس، و کەناداش وڵاتانی دیکەی ئامانجی لاوانی فەڕەنسیی خوازیاری کارکردنە.

فەڕانسە، لە١٧ی نۆڤمبەری٢٠١٨ـەوە تائێستا شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی بزووتنەوەی دژە سەرمایەداریی ناسراو بە هێلەک زەردەکانە.

هۆی سەرەکی پێکهاتنی خۆپێشاندانی هێلەک زەردەکان، خەرج و بەرجی لەڕادەبەدەری ژیان لە فەڕانسەیە.

سەرپەیڤ