کانونی دوھەم 05, 2019 18:55 Asia/Tehran
  •  تەگبیری بەپەلەی ئەمنیەتی بەریتانیا وفەرانسە لە دژی هاتنی کۆچبەران

دەوڵەتی بەریتانیا وفەرانسە، تەگبیری ئەمنیەتی و هاوکاری هاوبەشی خۆیان بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ هاتنی کۆچبەران تەشەنا پێ دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، پۆلیسی فەرانسە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە لە تەکنۆلۆژیای فڕۆکەی بێ فڕۆکە وان وکامێرای هەڵمەدار کەڵک وەردەگرێت هەتا پەنابەرانێک کە بە نیازی کۆچکردن بۆ بەریتانیان بدۆزێتەوە وشناساییان بکات. وەزارەتی ناوخۆی فەرانسە یش لە نێردرانی گەشتەکانی لێوارەیی وکۆپتەری سوپا هەواڵی داوە. هاوکات چەقەڵستانێک بۆ پەژیوان کردنەوەی کۆمپانیا فەرانسیەکان لە فروشتن یا قاچاخ کردنی بەلەمی بادیی بە گروپ گەلێک کە لەو بۆ قاچاخی پەنابەران بۆ بەریتا نیا کەڵک وەردەگرن وەگەڕ خراوە. دەوڵەتی بەریتانیا ، یش بە دانی بەشێک لە خەرجی ئەم هەڵمەتە وکەرەسەی پێوێستی فەرانسە ڕەزامەندی دەربڕیوە.ساجید جاوید وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دوای وتووێژ لەگیڵ " کریستوف کاستینز وەزیری ناوخۆی فەرانسە وسەردان لە لێوارەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی بەریتانیا ، گەمیەکانی گەشتلیدانی لێواری ئەم وڵاتە بۆ ئەم ناوچەیەی نارد. ئوروپا لە ساڵی ٢٠١٥ ، خراپترین قەیرانی کۆچبەری خۆی لە سەردەم وچاخی هاوچەرخ دا تەجربە کردووە. سەدان هەزار پەنابەر بە مەبەستی ڕزگاریی لە توندوتیژی وناپاوەجیی ئابووری ، کۆمەڵایەتی وسیاسی سەرچاوەگرتوو لە دەسوەردانی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وباکووری ئافریقا هەوڵ ئەدەن خۆیان بگەیەننە ئوروپا. 

سەرپەیڤ