ناڕەزایەتی سووریا بە پەلامارەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە گردوپەڕی دەێرۆزوور
وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سووریا جاڕێکی تر لە نامەگەلێکی جیاجیادا بۆ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان وسەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیە ، جەنایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ناو دژە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە پارێزگەی دەێرۆزووری مەحکوم کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری مێهر ، وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا لەم نامانە دا پیداگری کرد: دڕێژەی قەڵاچووی کەسانی ناسەربازی سووری وکاولکاری ماڵەکانیان ،بەرەبەرەکانێ لەگەڵ لەبەرچاو نەگرتنی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان وئەنجومەنی ئاسایش ویاسا وڕێسای نێودەوڵەتی لە لایەن ئەم هاوپەیمانیە پێویست وزەروری دەکات. وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا بە ئاماژەدان بەمەکە ، کردەوەکانی هاوپەیمانی نایاسایی ئەمریکا لە کاتی بە دی هاتنی تەنیا بە قازانجی دابین کردنی بواروبەستینی باش بۆ داعش وبۆژانەوەی هاوسەنگی ئەم گروپە تیرپریستیەیە ، لە ئەنجونی ئاسایش داوای کرد بەرپرسایەتی خۆی بۆ ڕاگیرانی ئەم جەنایەتانە وقەڵاچووکان جێ بەجێ بکات.فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی بە ناو دژە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا ، ئێوارەی پێنج شەممە وپاشنێوەڕووی هەینی پەلاماریان کردەسەر ناوچەگەلێک لە گردوپەڕی دەێرۆزوور کە بەهۆیەوە ٢١کەسی ناسەربازی لەوان چوار منداڵی سووریا کوژران. ناوەندی مافی مرۆڤی سووریا چوارشەممەی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : هاوپەیمانی ئەمریکایی لە ساڵی ڕابردوو ٢٠١٨ ، ٤١٧ کەسی سیڤیل بریتی لە ١٧٥ منداڵ و٩٠ ژنیان لەسووریا کوشتووە. ئەمریکا ووڵاتانی هاوپەیمانی ، لە ئۆتی ٢٠١٤ بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی تاقمە تیرۆریستەکانی داعش ، بەدەر لە چوارچیوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وبەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی یاسایی سووریا ، هاوپەیمانی بە ناو نێودەوڵەتی دامەزراندووە وهەتا ئێستاکە زۆرێک لە شارومەندانی بی تاوانی سووری لە ناو خاک وخوێندا گەوزاندووە.