شوبات 03, 2019 18:29 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی هێلک زەردەکان و بڕیاری مەکرۆن بۆ بەڕێوە بدنی کۆپرسی

ڕۆژنامعی فەڕانسەوی لوفیگارۆ باسی کرد لە بڕیاری سەرۆک کۆماری فەڕانسا بۆ بەڕێوە بردنی کۆپرسی بە ئامانجی چوونەدەر لە قەیرانی هێلک زەردەکان .

ڕۆژنامەی  فەڕانسەوی لوفیگارو  ڕۆژی یەکشەمە  و ڕۆژێک  دوای دوازدەهەمین  شەمەی  خۆپیشاندانی  ناڕازیانی  فەڕانسەوی ناسراو بە هێلەک زەردەکان نووسی  ئیمانوئێل مەکرون   بە نیازی  بەڕێوە بردنی  ئەو کۆپرسیە  لە هەڵبژرادنە  پەرلەمانیەکان  لە 26  مایە . ڕۆژنامەی لوفیگارو  بە گێڕانەوە  لە سەرچاوە  دەوڵەتیەکانی  دیکە و مێدیا  فەڕانسەویەکانی  ڕاپۆڕتی دا  مەکرون بە دوای  کەڵک وەرگرتن  لەو ڕووداوە  بۆ چوونە دەر لە قەیرانی   هێلەک زەردەکانە . بە پێی  ئەو ڕاپۆڕتە  نوسوینگەی  بەرپرسی  هەڵبژرادنەکانی  وەزارەتی ناوخۆی فەڕانسا  لە پەیوەندی  لە گەڵ  ژومارێک  لە خاوەندارانی  چاپخانەکان داوای لەوان کردووە   ئەگەر مومکینە  هەواڵەکان و بولتونەکانی پێویست بۆ  بەرنووسی  ئەو کوپرڕسیە  بە دی بێنن .شارە جۆراوجورەکانی فەڕانسا بۆ وێنە پاریس لە 17 نوامبری ی 2018 بووەتە  گۆڕەپانی تێکهەڵچوونی پولیس و ناڕازاینی ناسراو بە هێلەک  زەردەکان کە ناڕەزایەتیەن نیشان داوە بە سیاسەتەکانی ئابووری  ئیمانوئێل مەکرون   . ئەو ناڕەزایەتیانە بووە هۆِ  پاشەکشێ  دەوڵەتی فەڕانسا  و هەڵوەشانەوەی  زیاد بوونی  ماڵیات  بە ڵام هێشتا خۆپیشاندان  دژی  سیاسەتە ئابووریەکانی  مەکرون  درێژەی هەیە .

سەرپەیڤ