پێداگری مۆسکۆ و دیمەشق لەسەر کۆتایی دان بە مانەوەی ئەمریکا لە سووریا
شوبات 27, 2019 16:48 Asia/Tehran
ڕووسیا و سوریا لەسەر چوونەدەری هێزی ئەمریکی لە سوریا و جێبەجێ کرانی گەڵاڵەی مۆسکۆ و دیمەشق بۆ چۆڵ کردنی ئوردوگای رەکبان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، پێداگرییان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئسکای نیووز، ڕووسیا و سوریا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەش کە وەزارەتی بەرەڤانی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، ڕایانگەیاند: هێزی سوریا و ڕووسیا ، پاسەکانیان بۆ گواستنەوەی پەناخوازانی ئوردوگای رەکبان و گۆاستنەوەی ئەمنی ئەوان لەم ئوردوگایە بۆ دەستپێکی ژیانێکی نوێ، ئامادە کردووە.
هەروەها لەم بەیاننامەیە داوا لە ئەمریکا کراوە یەکەکانی سەربازی خۆیان کە بە شێوەی نایاسایی لە سوریا ئامادەن، لەم وڵاتە وەدەر نێت.
سەرپەیڤ