ئادار 03, 2019 16:53 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی هێلک زەردەکان ڕووبەڕوو بووەوە لەگەڵ توندوتیژی پولیسی فەڕانسا

پولیسی فەڕانسا ،بەشدار بووان لە شازدەهەمین شەمەی ناڕەزایەتیەکانیان بە باتوم و گازی فرمێسک هێن بڵاو پێی کرد

بە گوێرەی  ڕاپوڕتی هەواڵدەریی  ئیسپوتنیک  ناڕازیان  بە نیزامی سەرمایەداری ناسراو بە هێلەک   زەردەکان  لە فەڕانسا  شازدەهەمین  شەمەی بەدوای یەک  لە شارە جوراوجورەکانی  ئەو وڵاتە  ڕژانە ناو شەقامەکان کە ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ توندو تیژی پوولیس . پولیسی فەڕانسا  بۆ بڵاو پێی کردنی  ناڕازیان  بە کەڵک وەرگرتن  لە باتوم  و گازی فرمێسک هێن پەلاماریان کردە سەریان و چەن کەسیشیان قوڵبەست کرد . کومیساریای باڵای  مافی مڕوڤی  ئەنجومەنی ئوورپا  بەرلەوە  داوای لە کاربەدەستانی  فەڕانسەوی کرد بوو بۆ ڕێز گرتن بە مافی مڕۆڤ کەڵک وەرگرتن لە گوللەی  پلاستیکی  و چەکە مەترسیدار ەکان لە خوپیشاندانی  هێلەک زەردەکان ڕابگرێت . شارە جوراوجۆرەکانی فەڕانسا  لە 17  نوامبری 2018 بووەتە  گۆڕەپانی توند و تیژی  هێزەکانی پولیس و ناڕازیان .

سەرپەیڤ