ترسی کاربەدەستانی فەرانسا لە بیستەمین شەممەی ناڕەزامەندی دەربڕین
کاربەدەستانی فەرانسا لە ترسی سەرھەڵدانی توندوتیژیی تازە لە بیستەمین حەوتەی خۆپیشاندانی دژی دەوڵەتی، بەرپاکرانی خۆپیشاندانی ناڕەزایانەیان لەو وڵاتەدا قەدەغە کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، دوابەدوای بانگێشتنی ھەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی ھێلەک زەردەکان لە بیستەمین شەممەی ناڕەزامەندی دەربڕینەکان بۆ ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک لەشەقام وبازاڕدا، کاربەدەستانی فەرانساش لە ترسی سەرھەڵدانی توندوتیژیی تازە، بەرپاکرانی خۆپیشاندانی ناڕەزایانەیان لە زۆربەی شارەکان و بە تایبەت پاریسی پێتەختی ئەم وڵاتە قەدەغە کردووە.
کاربەدەستانی فەرانسی ھەروەھا لە دانیشتووانی شارە گەورەکان کە بنکەی سەرەکیی ئەم بزوتنەوە جەماوەرییەن لەواە «بوردو» و «تولوز» داوایان کردووە کە لە ماڵدا بمێننەوەو لە دوکاندارەکانی ئەم شارەشیان ویستووە کە دوکانەکانیان نەکەنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی فەرانسا ڕایگەیاندووە: پۆلیسی دژی شۆڕش، ھێزە ئاسایشتییەکان و ژەندەرمەکان لەوپەڕی ئامادەباشی دان و ھەوڵێکی توندوتۆڵ بەکار دێنن بۆ بەرنگار بوونەوەی ناڕەزایان.
دەوڵەتی فەرانسا ھەروەھا پتر لە حەوت ھەزار ئەندامی یەکەی دژی تیرۆریزمی ئەرتەشیشی ھەروەک حەوتەی ڕابردوو ھێناوەتە مەیدان.
خۆپیشاندانی ناڕەزایانی دژی سیستێمی بورژوازی ناسراو بە ھێلەک زەردەکان لە پاریسی پێتەختی فەرانساو شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لە ١٧ی نوامبەری ٢٠١٨، سەرەتا بۆ کاردانەوە پیشاندان لە ھەمبەر سیاسەتە ئابوورییەکانی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەو بە تایبەت لە بواری سوتەمەنی و سەرانە دەستی پێ کرا کە ھەتا ئێستاش ھەروا بەردەوامە.