ئادار 31, 2019 19:59 Asia/Tehran
  • پشتگریی زۆرینەی خەڵکی فەرەنسا لە پێکهێنانی سوپای سەربەخۆی ئەورووپایی

ئەنجامی ڕاپرسینێک لە فەرەنسا نیشان ئەدات کە زۆرینەی خەڵکیی ئەم وڵاتە پشتگری دەکەن لە بپێکهینانی سوپایەکی سەربەخۆی ئەورووپایی.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە گوێرەی ڕاپرسینی دامەزراوەی "ئۆدۆکسا" کە لە رۆژنامەی "لووپاریزیەن" بڵاوکراوەتەوە، لە سەدا ٦٢ـی خەڵکی فەرەنسا پشتگری دەکەن لە پێکهێنانیئ سوپای سەربەخۆی ئەورووپایی.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە،لە سەدا ٦٠ـی فەرەنسەوییەکان سەرەڕای پشتگرییان لە بیرۆکەی سوپای سەربەخۆی ئەورووپایی،بڕوایان وایە کە پێکهێنانی هێزێکی چەکداری ئەورووپایی تا ١٠ یان ١٥ ساڵیی داهاتوو مسۆگەڕ نابێت.

بیرۆکەی سوپای سەربەخۆی ئەورووپایی یەکەم جار لە لایەن ئێمانۆئێل مەکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە ئۆکتۆبری ٢٠١٨ دا هاتە ئاراوە.

ئێمانۆئێل مەکرۆن لەمبارەو گوتبووی کە کشانەوەی ئەمریکا لە پەیمانی" قەدەخەی مووشەکەکانی ناڤۆکی مامناوەندی بڕ" ئاسایشتی ئەورووپا دەخاتە مەترسییەوە کەوابوو پێکهاتنیی "سوپایەکی بەتەواوەتی ئەورووپایی" پێویستە.

"ئانگلا مێرکێل" گەورە شاڵیاری ئەڵمانیایش پشتگری  کردووە لە بیرۆکەی پێکهاتنیی سوپای سەربەخۆی ئەورووپایی و گوتی کاتی وابەستە بوونی یەکێتی ئەورووپا بە کەسانی تر کۆتایی پێ هاتووە.

بەم حاڵەیش، ئەم دەستپێشخەرییەی سەرۆکی فەرەنسا بەرەو ڕووی کاردانەوەی تووندی "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا بۆتەوە و ترەمپ ئەوی زۆر بە سووکانە زانیوە وبۆ نەیاریەتی لەگەڵ بیرۆکەی پێکهاتنی سوپای سەربەخۆی ئەورووپایی گوتی ئەورووپا دەبێ سەرەتا بەرەبەشی دادگەرانەی دراوی خۆی لە ڕێکخراوەی ناتۆ بداتەوە.

سەرپەیڤ