نیسان 06, 2019 17:56 Asia/Tehran
  • دەسپێکی بیست ویەکەمین شەممەی ناڕەزایەتیەکان لە فەرانسا

ناڕازیان بە سیاسەتەکانی ئابووری دەوڵەتی فەرانسە جارێکی تر بە کۆبوونەوە لە شەقامە سەرەکیەکانی پاریس وشارەکانی تری ئەم وڵاتە ، ناڕەزایەتیەکانی خۆیانیان دەسپێکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک ، ناڕزایان بە سیاسەتەکانی ئابووری دەوڵەتی " ئیمانوئیل مەکرون " سەرۆک کۆماری فەرانسە کە بە هێلەک زەردەکان ناوبانگیان دەر کردووە ، خۆپێشاندانی خۆیانیان لە بیست ویەکەمین شەممە دەسپێکرد.لە ناڕەزایەتیەکانی شەممەی حەوتەی ڕابردوو بە پێی ڕاگەیاندنی وەزاڕەتی ناوخۆی فەرانسە، پێنج هەزار و٨٠٠ ناڕازی هاتنە نا وشەقامەکان. ئەم ناڕەزایەتیانە لە حاڵێکدا درێژەی هەیە کە پۆلیسی فەرانسە بەڕێوە چوونی هەرجۆرە کۆبوونەوە لە شەقامەکانی دەوروبەری کۆشکی ئیلیزەی قەدەغە کردووە. خۆپێشاندانی هێلەک زەردەکان لە فەرانسە لە ١٧ی نوامبەری ٢٠١٨سەرەتا لە کاردانەوە بە سیاسەتەکانی ئابووری ئیمانوئیل مەکرون بە تایبەت لە بەشی سوتەمەنی وماڵیات دەسپێکرا ، بەلام خیرا لایەنی سیاسی لە خۆ گرت. بە پێی ئاماری وەزاڕەتی ناوخۆی فەرانسە ، لە دەسپێکرانی ئەم ناڕەزایەتیانە هەتا ئێستاکە ، نێزیک بە دەکەس کوژراون و٣٣٠٠ کەسیش برینداربوونە یا قوڵبەست کراون /.. 

سەرپەیڤ