بەیاننامەی نێوان پەرلەمانەکان لە بارەی ئیدانەی لکاندنی جۆلان بە ئیسرائیلەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i360634-بەیاننامەی_نێوان_پەرلەمانەکان_لە_بارەی_ئیدانەی_لکاندنی_جۆلان_بە_ئیسرائیلەوە
یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان لە دوایین ڕۆژی بەرپا کردنی سەدوچلەمین کۆبوونەوەی خۆی لە دەوحە وێڕای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، ھەنگاوەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی سەروەریی ڕژێمی زایونی بە سەر بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلانی سووریای شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2019 09:20 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی نێوان پەرلەمانەکان لە بارەی ئیدانەی لکاندنی جۆلان بە ئیسرائیلەوە

یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان لە دوایین ڕۆژی بەرپا کردنی سەدوچلەمین کۆبوونەوەی خۆی لە دەوحە وێڕای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، ھەنگاوەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی سەروەریی ڕژێمی زایونی بە سەر بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلانی سووریای شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی پێنج شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، لەم بەیاننامەیەدا کە لە لایەن پەرلەمانەکانی زیاتر لە ١٦٠ وڵاتی جیھان پەسەند کراوە، ھاتووە:   یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان ھەرچەشنە دابڕکردنێکی سەرزەوییەکان لە ڕێگای ملھوڕی و زۆردارییەوە بە ڕەتکراوە دەزانێت.

بەیاننامەی کۆتایی سەدوچلەمین کۆبوونەوەی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکانی جیھان باسی ئەوەشی کردووە کە: ئەو ھەنگاوەی ئەمریکا دەبێتە ھۆی دوورکەوتنەوەی زیاتر لە ئاشتیی پاوەجێ و یەکسان لە ڕۆژئاوای ئاسیادا.

یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکانی جیھان ھەنگاوەکەی ئەمریکای لەمەڕ بەرزاییەکانی جۆلانی سووریا بە پێچەوانەی بڕیارنامەی ٤٩٧ی ئەنجومەنی ئاسایشتی نێونەتەوەیی زانیوەو ھەرچەشنە ھەوڵدانێکی لەم ئاراستەیەدا بە بێ بایەخ و ناکاریگەر زانیوە.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی مارسی ٢٠١٩ لە ھەنگاوێکی دژبە یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و وێڕای پێشێلکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، بڕیارێکی واژۆ کرد کە بە گوێرەیەوە واشێنگتۆن سەروەریی ڕژێمی زایونی بە سەر بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلانی سووریا بە فەرمی دەناسێت.

داناڵدترەمپ ئەم بڕیارەی لە واشێنگتۆن و لەبەردەم بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی دا  واژۆ کردووە.ئەم بڕیارەی ترەمپ لەگەڵ کاردانەوەی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

ڕژێمی زایونی لە ساڵی ١٩٦٧ ، نزیکەی ھەزارو دووسەد کیلومەتری چوارگۆشە لە خاکی سووریای لە بەرزاییەکانی جۆلان داگیر کردو دوای ماوەیەک ئەم ناوچەیەی نووساند بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە. کۆمەڵگای نێونەتەوەیی قەت ئەم داگیرکارییەی بە فەرمی نەناسیوە .

چواردە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش ٢٧ی مارسی ٢٠١٩ لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەم ئەنجومەنەدا لە بارەی جۆلانەوە، ھەنگاوەکەی ترەمپیان شەرمەزار کردو دژی وەستان.  کەچی دەوڵەتی ئەمریکا ھێشتاش ھەرپشتیوانی داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایونییە.