ئشپیگل: بەرلین ڕەزامەندی دەربڕی بەرامبەر ناردنی چەک بو عەرەبستان و ئیمارات
بڵاو کراوەیەکی ئاڵمانی نووسی : دەوڵەتی ئەم وڵاتە ، ڕازی بوو لەگەڵ فرۆشتنی چەک بە دوو وڵاتی ئەندامی هاوپەیمانی سعودی بە دژی یەمەن.
حەوتە نامەی ئاڵمانیایی شپیگل، نووسی : دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە ڕەوتی کۆبوونەوەی نهێنیی ئەنجومەنی ئاسایشی فیدراڵ، فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانمی سعودی بە دژی یەمەن واتە عەرەبستان و ئیماراتی ئازاد کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم پرسە لە لیستێک دا کە لە بەردەستی وەزارەتی ئابووری ئاڵمان دایە، باسی کراوە .
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ئاڵمان دوابەدوای کوژرانی جەمال خاشوقچی ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگری سعودی لە کونسوڵخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵی تورکیا، هەناردە کردنی چەکەمەنی بۆ عەرەبستان و ئیماراتی ڕاگرت و دوو حەوتە لەمەوبەریش ئەم قەدەخەکردنەی هەناردەی ، درێژکردەوە .
پارتی چەپی ئاڵمانیاش وێڕای نەیارەتی بەرامبەر دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی چەک، ئەم کارەی دەوڵەتی بە تاوانکاری و بن پێکردنی ئاشکرای یاساکانی ئەورووپی زانی .
عەرەبستان بە داکۆکی ئیمارات، ئەمریکا و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی ساڵی 2015ەوە دەستی دایە پەلاماری سەربازی بوسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە.
پەلاماری سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردوەتەوە.