سووریا کوودەتای بێ ئاکامی لە ڤێنزوئیلا شەرمەزار کرد
May 01, 2019 13:48 Asia/Tehran
وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا پیلانی ئەمریکا بۆ کوودەتا لە ڤێنزوئیلای شەرمەزار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە کەناڵی " ئەلئەخباریەی وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا ، کۆدەتای بێ ئاکام لە ڤێنزوئیلای بە شکستێکی قورس بۆ سیاسەتەکانی واشنتۆن زانی وڕایگەیاند : شکستی پیلانەکانی کۆشکی سپیی بۆ نپاوەجیی ڤێنزۆئیلا وەکوو مست لیدانێکە لە زاری دەوڵەتی ئەمریکا . وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا هەروەها هیواداری دەربڕی: ڤێنزۆئیلا ئاسایش وپاوەجێ بە پێی یاسای بنەڕەتی دادەمەزرینێت وهەرجۆرە دەسوەردانی بیانیەکان ڕادەگرێت. " خوان گوایدو" سەرکردەی نەیارانی ڤێنزۆئیلا بە بڵاو کردنەوەی ڤێدیویەک ،خوازیاری شۆڕشی چەکدارانە لە م وڵاتە بوو ، بەڵام چەند چرکە دوایی ، دەوڵەتی ڤێنزۆئیلا لە تێکشکانی کۆدەتای بچوک هەواڵی دا.
سەرپەیڤ