سوریا ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە بنپێ کردنی پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ئەتۆمی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i362049-سوریا_ئەمریکای_تۆمەتبار_کرد_بە_بنپێ_کردنی_پەیمانی_قەدەغەی_پەرەی_چەکی_ئەتۆمی
نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئەمریکا زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ئەتۆمیی بنپێ کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2019 10:52 Asia/Tehran
  • سوریا ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە بنپێ کردنی پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ئەتۆمی

نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئەمریکا زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ئەتۆمیی بنپێ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سووریا؛ "بەشار جەعفەری" شەوی ڕابردوو لە لێژنەی پێداچوونەوە بە سەر پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ئەتۆمی لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتی: سووریا بڕوای هەیە بە گرینگایەتیی هەوڵی چەن لایەنە لە پێناو چەکداماڵینی ئەتۆمی  و قەدەغەی پەرە سەندنی ئەو چەشنە چەکانە، بەڵام ئەمریکا تەنیا لایەنێکە کە زیاتر لە هەموان ئەو پەیمانەی بنپێ کردووە و داکۆکیش دەکات لە پێشێل کرانی ئەم پەیمانە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە.

نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئەنجومەنی ئاسایش لە بڕیارنامەی ژمارەی ٤٨٧ی ساڵی ١٩٨١ داوای لە ئیسراییل کردبوو تا دام و دەزگە ئەتۆمییەکانی خۆی بخاتە بن چاوەدێری  و کۆنترۆڵی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیەوە؛ بەڵام لەهەمبەردا ئەو وڵاتانەی کە ئەمڕۆکە بانگەشەی پێشگری بە پەرە سەندنی چەکی ئەتۆمی  و پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن، لەم بارەوە هێشتا هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە.