ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە مۆسکۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i363490-ڕێ_و_ڕەسمی_ڕێزنان_لە_ساڵگەڕی_کۆچی_دوایی_حەزرەتی_ئیمام_خومەینی(رە)_لە_مۆسکۆ
ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە سیھەمین ساڵگەڕی کۆچی دڵتەزێنی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە حسەینییەی حەزرەتی فاتیمەی زەھرا(س)ی شێعەکان لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2019 04:34 Asia/Tehran
  • ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە مۆسکۆ

ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە سیھەمین ساڵگەڕی کۆچی دڵتەزێنی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە حسەینییەی حەزرەتی فاتیمەی زەھرا(س)ی شێعەکان لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە مۆسکۆ، لەم ڕێ و ڕەسمەدا کە دەیان کەس لە شارومەندانی کۆماری ئازەربایجانیی دانیشتووی پێتەختی ڕووسیاش تیای دا بەشدار بوون، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «ئەکبەر جەددی» سەرۆکی مەکۆی ئیسلامیی مۆسکۆ، حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)ی وەک بانگخوازی یەکگرتنی جیھانی ئیسلام و ئاڵاھەڵگری خەباتی دژی ستەم و چەوساندنەوەو ملھوڕایەتیی موستەکبیران و زلھێزانی جیھانی ناساند.

ناوبراو وتیشی: حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بە ناودێر کردنی دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز وەکو ڕۆژی جیھانیی قودس، کێشەی فەلەستینی کرد بە کێشەی یەکەمی جیھانی ئیسلام و پیلانەکانی ئەمریکاو ڕژێمی زایونیی لە ئاراستەی لاواز کردنی مافی فەلەستینییەکان پوچەڵ کردەوە.

سەرۆکی مەکۆی ئیسلامیی مۆسکۆ حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)ی وەک کەسایەتییەکی بێ وێنەو دەگمەن ناساندو وتیشی: حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بناغەی شۆڕشێکی دانا کە نەک ھەر بۆ وڵاتانی ئیسلامیی ناوچەکە، بەڵکو بۆ تەواوی ئازادیخوازانی جیھان ھێشتاش ھەر سەرچاوەی سروش وەرگرتنە.

ئەمڕۆ سێ شەممە چواردەی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٨ی کۆچیی ھەتاوی، بیست و نۆھەمی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤٠ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ چوارەمی ژوئەنی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی ھاوتەریبە لەگەڵ سی و یەکەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.