حوزه‌یران 09, 2019 14:45 Asia/Tehran
  • دانیشتنی وەزیرانی تاقمی ٢٠ لە بارەی ئابووری و بازرگانی لە ژاپۆن

دانیشتنی دوو ڕۆژەی ئابووری و بازرگانیی تاقمی بیست بە تەوەری بازرگانیی ئازاد لە شاری تێسۆکوبای ژاپۆن دەستی پێ کرا.

دانیشتنی وەزیرانی تاقمی ٢٠ لە بارەی ئابووری و بازرگانیی دیجیتاڵی ئەمڕۆ شەممە بە سەرۆکایەتیی «ماساتوشی ئیشیدا_ Masatoshi Ishida» وەزیری بەدالەو کاروباری نێوخۆیی، « ھیرۆشیگە سکۆ_ Hiroshige Sekō» وەزیری ئابووری و بازرگانیی ژاپۆن کاری خۆی دەست پێ کرد.

 

ھاوکات لەگەڵ ئەم دانیشتنە، کۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی و سەرۆکانی بانکەکانی ناوەندیی تاقمی بیست لە شاری «فوکوئوکا» لە باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆنیش دەستی پێ کرا.

ئامادە بووانی ئەم دانیشتنە سەبارەت بە بابەتگەلی جۆربەجۆری ھاوپەیوەند بە چاک بوونەوەی ڕەوشتی باج و سەرانەو ھەوڵدان لە ئاراستەی دڵنیا بوون لە گەشەی ئابووریی پاوەجێ وتووێژ دەکەن.

 

هەروەها ڕاوێژکاری ئابووریی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و شین جین پینگ هاوشانە چینییەکەی، لەوانەیە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گرووپی 20 لە ژاپۆن، چاویان بە یەکتر بکەوێت و سەبارەت بە پرسە بازرگانیەکان پێکەوە گفتوگۆ بکەن.

دۆناڵد ترەمپ و شین جین پینگ

ئەمریکا ڕۆژی هەینی نرخی کەلوپەلی هاوردەی تا 200 ملیار دۆڵاری، هەڵکشاوە و بەوچەشنە شەڕی بازرگانی لە نێوان دوو وڵاتدا تووندتر بووەتەوە. کودلۆ بە ئاماژەدان بەوەی کە چین لە ماوەی چەند حەفتەری ڕابردوودا، پشتی کردووە لە هەندێک لە بەڵێنییەکانی گوتیشی کە هەر ئێستاپرسی گرینگ، دڵنیا بوون لە ئاست ئەم بابەتەیە کە ئاخۆ پێکەن ئەو گۆڕانکاریانەی وا باسی کردووە، جێبەجێیان دەکات یان نا؟ ترەمپ وشداری داوە کە بەم زووانە نرخی لەسەتا 25 دادەنێتە سەر باجی کەلوپەلە هاوردەییەکاندا.

 

چینیش هەڕەشەی کردووە لە کەرتی کشتوکاڵی ئەمریکا قەرەبووی ئەو بابەتە دەکاتەوە. ئەمساڵ ژاپۆن بۆ یەکەمجار سەرۆکایەتیی خولیی تاقمی بیستی بە ئەستۆیە. تاقمی بیست داگری ١٩ وڵاتی کەنەدا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، ژاپۆن، ڕووسیا، بەریتانیا، ئەمریکا، چین، عەرەبستانی سەعودی، ئەندۆنزیا، ئۆسترالیا، تورکیا، برازیل، ئەرژەنتین، هێندستان، کۆریای باشووری، ئەفریقیای باشووری و مەکسیک و ھەروەھا یەکێتیی ئەورووپایە وەکوو بیستەمین ئەندامی ئەم تاقمە.

 

 

سەرپەیڤ