حوزه‌یران 14, 2019 12:28 Asia/Tehran
  • سەفەری ڕۆحانی بۆ بیشکێک

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە سەر بانگهێشتنی سەرۆک کۆماری قرقیزستان بۆ بەشداری و گوتاردان لە دانیشتنی ئەنجوومەنی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی شانگهای سەردانی بیشکێک دەکات و جگەلە گوتاردان لەم دانیشتنە، لەگەڵ سەرانی بەشدار لەم کۆبوونەوەی شانگهای دیدار و وتووێژ دەکات.

نۆزدەهەمین دانیشتنی سەرانی ڕێکخراوەی هاوکاری "شانگهای" بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمان و سەرانی یانزە وڵاتی ئاسیایی لە بیشکێکی پێتەختی قرقیزستان بەڕێوە دەچێت.لە دانیشتنی سەرانی وڵاتانی ڕێکخراوەی هاوکارییەکانی شانگهای جگە لە ئێران، سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا، چین کازاخستان، تاجیکستان، ئۆزبەکستان، هێند و پاکستان بەشداری دەکەن. زیاتر لە ٥٢٨ هەواڵنێر لە وڵاتانی جۆر بە جۆر بۆ بڵاوکردنەوەی دەنگ وباسی ئەم دانیشتنە دا لە قرقیزستان دا ئامادەن.

 

ڕێکخراوەی هاوکاری شانگهای لە ساڵی ٢٠١١ بە ئەندامبوونی شەش وڵاتی چین، ڕوسیا، کازاخستان،تاجیکستان و ئۆزبەکستان بناغەکەی داندرا. ئەم ڕێکخراوەیە ناوەندێکی نێوان دەوڵەتەکانە کە بۆ هاوکارییەکانی چەند لایانەی سیاسی،ئابووری و ئاسایشتنی بناغەکەی داڕێژراوە.چین ڕووسیا، کازاخستان، قرقیزستان،تاجیکستان،ئۆزبەکستان، پاکستان و هێند ئەندامانی سەرەکی و ئێران و مەغووڵستان،ئەفغانستان و بیلاڕووس ئەندامانی چاودێری ئەم ڕێکخراوەیەن.

 

خەبات دژی ترۆریسم و دەمارگرژی لە تەنیشت جیای خوازی، گرنگترین دروشم و هاوکارییەکانی ئاسایشتی لە وڵاتانی ئاسیای ناوەندی مێحوەری سەرەکی چالاکییەکانیی ئەندامانی ئەم ڕێکخراوەیە،ئەندامانی ئەم ڕێکخراوەیە لە ساڵانی چالاکی خۆیان دا پەیمانەکانی ئاسایشتی و سەربازی زۆریان پێکەوە مۆر کردووە کە لەکاتی  ڕوودانی ئالۆزییەکانی سەربازی بۆ هەرکام لە ئەندامان پێکەوە هاوکاری دەکەن.

Image Caption

 

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێش لە ڕۆیشتنی بۆ قرقیزستان گوتی: لە کۆبوونەوەی شانگهای وڵاتانێکی گرنگی وەک ڕووسیا وچینیش بەشداری دەکەن؛ پێوەندییەکانی دوو لایانەی ئێمە لەگەڵ ڕووسیا چین گرنگەو ئەم دوو وڵاتە لە دۆستانی ئێران و ئەندامی  چوار کۆ یەکن. ئەو گوتی: لە بارودۆخی ئێستا دا پێویستە لە بارەی مەسەلە گرنگەکانی ناڤۆکی لەگەڵ ئەم دوو وڵاتە وتووێژمان هەبێت.

Image Caption

 

ڕۆحانی گوتی: خەڵک ئاگاداری ئەم بابەتەن کە ئێران بەردەوام پێبەندی ڕێککەوتننەکانی بووە. لە بەرجامیش ئێران بە گوێرەی ١٥ ڕاپۆرتی ئاژانس پێبەندی ئەرکەکانی لەم ڕێککەوتننە دا بووە. بەڵام ئەمریکا هەم ئەرکەکانی بنپێکرد و هەم ڕێککەوتننامەی پێشێلکرد و هەم شەڕ و ترۆری ئابووری دەستپێکردووە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، هاوکات لەگەڵ کۆتایی دانیشتنی سەرانی شانگهای،بیشکێک بەرەو "دووشەممە" پێتەختی تاجیکستان بەجێ دێلێت بۆ بەشداریی و گوتاردان لە پێنجەمین دانیشتنی سەرانی کۆنفرانسی تەعامۆڵ و کردەوەکانی متمانە چێکەر لە ئاسیا"سیکا".

سەرۆک کۆمارانی ١٢ وڵات لە وان ئازەربایجان، بەنگلادیش، چین، کۆماری ئیسلامی ئێران، کازاخستان،قرقیزستان، ڕووسیا، سریلانکا،تورکەمەنستان و ئۆزبەکستان لە پێنجەمین دانیشتنی کۆنفرانسی تەعامۆل و متمانە چێکردن لە ئاسیا(سیکا) بەشداری دەکەن.

 

سەرپەیڤ