پێداگریی ئاڵمان لەسەر پێویستیی پێکهاتنی هاوپەیمانیی ئوروپایی بۆ ڕزگارکرانی پەناخوازان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i365451-پێداگریی_ئاڵمان_لەسەر_پێویستیی_پێکهاتنی_هاوپەیمانیی_ئوروپایی_بۆ_ڕزگارکرانی_پەناخوازان
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان جەختی کرد لەسەر پێویستیی هێنانەدی هاوپەیمانیی ئوروپایی بۆ ڕزگاریی پەناخوازان و دەوربینینی سەرەکیی بەرلین تێیدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2019 14:27 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئاڵمان لەسەر پێویستیی پێکهاتنی هاوپەیمانیی ئوروپایی بۆ ڕزگارکرانی پەناخوازان

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان جەختی کرد لەسەر پێویستیی هێنانەدی هاوپەیمانیی ئوروپایی بۆ ڕزگاریی پەناخوازان و دەوربینینی سەرەکیی بەرلین تێیدا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی " دێ پێ ئا"؛ هایکۆ ماس رۆژی شەممە وتی: ئوروپا پێویستی بە هاوپەیمانییەک پێکهاتوو لە وڵاتانی ئامادەی یارمەتیدان بە کۆچبەران و هەروەها میکانیزمێکە بۆ دابەشکرانی هەلی کار لەنێو ئەواندا.

ماس وتیشی: ئاڵمان ئامادەیە هەتا بەشێکی بەرچاوی ئەو هەنگاوە بگرێتە ئەستۆ و دەستەبەریی ئەوە بدات کە هەردەم ژمارێکی تایبەت لە پەناخوازانی ڕزگاربوو قەبووڵ بکا.

لەساڵانی ڕابردوودا ژمارێکی زۆر لە شارومەندان لە رۆژاوای ئاسیاو باکوری ئەفریقا، بەئامانجی ڕزگاربوون لە توندوتیژیی و ناجێگیریی ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی هەوڵ دەدەن وڵاتەکەیان جێ بێڵن و خۆیان بگەیێننە ئوروپا.

زۆربەی وڵاتانی ئوروپایی لەوان ئیتالیا لە لێوارەکانی مەدیتەرانە، لەچەند مانگی ڕابردوودا ڕێوشوێنی توندیان لەدژ کۆچبەران گرتووەتەبەر.