هیندستان ٢٥ هەزار هێزی سەربازیی بەڕێ کرد بۆ سنووری پاکستان
دوابەدوای سەرهەڵدانی کێشە و ناکۆکیی تازە لە نێوان ئیسلام ئاباد و دێهلی نوێ، دەوڵەتی هیندستان رایگەیاند کە هەژماری هێزی سەربازییەکانی خۆی لە سنووری پاکستان زیاتر کردووە.
بە پیی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ دەوڵەتی هیندستان شەوی هەینی ڕایگەیاند ٢٥ هەزار هێزی سەربازی تازەی بەڕێ کردووە بۆ سنووری ئەم وڵاتە و پاکستان لە ناوچەکانی "ڕاجستان و کەشمیر".
بەڕێ کرانی ٢٥ هەزار هێزی سەربازیی هیندستان بۆ سنووریی نێوان ئەم وڵاتە و پاکستان لە کاتیکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی پاکستان چوارشەممەی رابردوو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بنپێ کرانی ئاگربڕ لە هێلی کۆنترۆڵی کەشمیر لە لایەن هێزی سنوورەوانیی هینندستانەوە دیسان کارداری ئەم وڵاتە لە ئیسلام ئابادی بانگ کرد.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لەو بانگ کردنەدا داوای لە حکومەتی دێهلی نوێ کرد تا پێشگری بکات لە بنپێ کرانەوەی ئاگربڕ و تەقەی بێ هۆ لە لایەن هێزەکانیانەوە لە هێڵی کۆنترۆڵ و چاوەدێری کەشمیردا.
لە شەڕ و پێکدادانی چەن ڕۆژی رابردووی نێوان هێزەکانی سنوورەوانیی هیندستان و پاکستان ژمارێک لە هەر دوولایەن کوژران.
هێزەکانی سنوورەوانی هیندستان و پاکستان بەردەوام بنکە و مەتەرێزەکانی یەکتر لە هێڵی چاوەدێری کەشمیر دەدەنە بەر پەلامار و یەکتریش تۆمەتبار دەکەن بە بنپێ کردنی ئاگربڕ.