تشرینی یه‌که‌م 21, 2019 15:41 Asia/Tehran
  • بومبارانی بنکە سەربازیەکانی پاکستان لە لایەن سوپای هێند

فەرماندەی سوپای هێند هەواڵی دا لە پەلاماری ئاسمانی ئەم وڵاتە بۆسەر سێ پێگەی سەربازی پاکستان لە کشمیر لەژێر کۆنترۆڵی ئیسلام ئاباد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بیبین ڕاوات" فەرماندەی سوپای هێند ڕۆژی یەکشەممە ئیدعای کرد کە لە بومباران لە دژ بنکە وپێگە سەربازیەکانی پاکستان دە سەربازی ئەم وڵاتەیش کوژران . بە قسەی فەرماندەی سوپای هێند ، ئەم پەلامارانە لە وەڵام بە تەقینەوەی مانگی فڤۆریە لە لایەن گروپی" جیش محەممەد" لە پاکستان وکوژرانی نێزیک بە چل سەربازی هێندی ئەنجام بووە. هەرلەم حاڵەدا ، وەزاڕەتی دەرەوەی پاکستان قسەکانی فەرماندەی سوپای هێندی بە هەوڵێک بۆ بە لارێدابردنی بیروهزری گشتیی جیهان زانی  کە لە دووی چوونەدەر لە زەخت وگوشاری سەرچاوە گرتوو لە دۆخی قەیراناوی لە کشمیر لە ژێر کۆنترۆڵی هێندە. کشمیر گە ورەترین ناوچەی موسوڵمان نشینە  ودەوڵەتی هێند ئەم دواییە بە مەبەستی سەرکوت کردنی خەڵکی ئەم ناوچە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆی بە ناردنی ١٨٠ هەزار هێزی سەربازی نوێی ، ژماری سەربازەکانی لە کشمیر بۆ یەک ملیۆن وهەشتا هەزار کەس پەرە پێ دا. لە پێنجەمی ئۆتیش لەگەڵ هەڵوەشانی ئیختیارات وئەستۆگریە تایبەتەکان" خۆدمۆختاری " ناوچەی کشمیر لەژێر کۆنترۆڵی هێند ، دۆخ بۆ کشمیریەکان دژوارتر وبوار بۆ کۆچبەری هێندوەکان بۆ ئەم ناوچە وکڕین وفروشتنی سەرزەویەکانیان دابین کرا هەتا بتوانن بەرەبەرە وهێدی هێدی پلە وپێگەی زۆربەی موسوڵمانەکان کە دەتوانن دەوری دیاری کەریان لە ئاکام وئەنجامی کۆپرسی بۆ مافی چارەنوسی دانیشتوانی کشمیر هەبێت،لەوان وەربگرنەوە.

سەرپەیڤ