55 کوژراو لە ناڕەزایەتیەکانی هیندستاندا
هەژماری کوژراوانی ناڕەزایەتیەکان بە یاسای پێدانی مافی شارومەندیی لە هیندستان بۆ 15 کەس بەرزبووەوە .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەڕەنسە لە نیودێهلی، لانیکەم 6 ناڕازیی دیکەیان رۆژی هەینی لە ویلایەتی ئۆتار پرادێش لە باکوووری هیندستان کە پارتی نارندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان بەڕێوەی دەبات ، کوژران . بەم جۆرە ئاماری کوژراوانی ئەم دواییانە بە یاسای نوێی پێدانی مافی شارومەندیی لە هیندستان بۆ 15 کەس بەرز بووەوە .
بە بەرزبوونەوەی سەرکوت کردنی ناڕازیان لە حەوتەی رابردوودا ، بەرهەڵستکاران، باڵی دەسەڵاتداری نەتەوەخوازی هیندستان تاوانبار دەکەن بە سەرکوتکردنی بێ ڕەحمانەی خۆێشاندەران .
ئەوە لە کانێک دایە کە سونیا گاندی سەرۆکی پارتی کۆنگرە ( بەرهەڵستکار ) وێڕای ئیدانەکردنی سەرکوتکاریی دڕندانەی خۆپێشاندەران لە پەیامێکی ڤیدیویدا رایگەیاند " لە دیموکراسیەکدا خەڵک بۆیان هەیە دەنگی خۆیان لە دژی بڕیار و سیاسەتە چەوتەکانی حکومەت بەرز کەنەوە و نیگەرانیی خۆیان دەربڕن .