شوبات 26, 2020 17:29 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی باری نائاسایی لە سانفرانسیسکۆ لە بەر کۆرۆنا

سەرۆکی شارەوانیی سانفرانسیسکۆ لە ئیالەتی کەڵیفۆڕنیای ئەمریکا لە بەر نیگەرانی لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم شارەدا باری نائاسایی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «لاندن برید» سەرۆکی شارەوانیی سانفرانسیسکۆ لە ئیالەتی کەڵیفۆڕنیای ئەمریکا شەوی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک، بەرزکردنەوەی ئاستی خۆسازدان بۆ بەرنگار بوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنای بە پێویستمەند زانی.

«لاندن برید» لەم بەیاننامەیەدا بەڵێنی داوە کە بە سەرنجدانی تەشەنە سەندنی ئەم ڤایرۆسە دەبێ ھەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی سانفرانسیسکۆ لە ھەمبەری دا ھەڵبگیردرێت.

نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا لەبەر لەسەرھەست نەبوونی دەوڵەتی وڵاتەکەیان بۆ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا نیگەرانییان دەربڕیوەو ڕەخنەیان گرتووە.

«میت ڕامنی» نوێنەری کۆماریخوازی ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە وتی: ئەم وڵاتە ئامادەیی پێویستی بۆ بەرنگاری لە ھەمبەر بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە.

«چاک شومەر» سێناتۆری دیموکراتیش وتوویەتی: دەوڵەتی ترەمپ ھیچ بەرنامەیەکی بۆ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نییەو تەواوی تووشی ناڕێکمەندی و دۆش دامان ھاتووە.

شومەر جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، دەوڵەتی ترەمپ بە نالێھاتوویی ڕوولەپەرەی بەدوای بابەتگەلی پەراوێزانەیە، دامەزراوەکانی فیڕرلڵ بە توندی لەنێوخۆدا پوچەڵ و بێ تفاق کەوتوون و «کەن کوچینلی» لە ئاژانسی ئاسایشتی نیشتیمانی ، وەک تەنیاکەسێک کە لە دەوڵەتی دا دەبێ بەم کێشەیە ڕابگات و یارمەتیدەر بێت، پەیام دەنێرێ و داوای زانیاری دەکات.

بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە مانگی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ لە شاری «ووھان»ی چین دەستی پێ کراو وەک باسی دەکرێت سەرچاوەکەشی ئاژەڵە نادەستەمۆکان بوونە.

ئەم ڤایرۆسە لەئێستادا جیا لە ٣٠ پارێزگای چین، بەرەو ٣٦ وڵاتی دیکەش لەوانە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا تەشەنەی سەندووە.

بە گوێرەی دوایین ڕێژەکان، ھەتا ئێستا زیاتر لە ٨١ ھەزار کەس لە جیھاندا تووشی ئەم ڤایرۆسە ھاتوون کە لەم ژمارەیە زیاتر لە ٣٠ ھەزارکەسیان چاک بوونەتەوەو زیاتر لە ٢٧٠٠ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

سەرپەیڤ