ئادار 11, 2020 17:56 Asia/Tehran
  • جۆ بایدن : ترامپ شکست دەدەین

بەربژاری پێشکەوتە لە هەڵبژاردنەکانی ناو حزبی دێموکراتەکان هێواداری دەربڕی سەرۆک کۆماری ئێستاکە لە هەڵبژاردنەکانی نوامبەری ٢٠٢٠ شکست دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ چوارشەممە یازدەی مارس هەواڵدەری سەدا وسیما جۆ بایدن بەربژاری پێشکەوتە لە هەڵبژاردنەکانی ناو حزبی دێموکراتەکان ، دوای بڵاو کرانەوەی ئاکام وئەنجامی سەرەتای هەڵبژاردنەکانی بەرایی سێ شەممە دەی مارسی ئەم پارتە ، لە شەش ئیالەت دا ڕایگەیاند : من دەمهەوێ لە بیرنی وسێندرز " ولاینگرەکانیان لەبەر وزەی ماندونەناسانەیان وورەی بەرزیان ڕێزبگرم. ئێمە مەبەستێکی هاوبەشمان هەیە وپێکەوە ، دۆناڵد ترامپ تێک دەشکینین. لە جەنگەی پەرە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شەش ئیالەتی ئایداهو ، میشیگان ، می سی سی پی، میسوری، داکوتای باکووری وواشنتۆن هەڵبژاردنەکانی بەڕێوە چوو. جۆبایدن لە پێشبڕکیی لەگەڵ برنی سیندیرز سێناتوری ئیالەتی ورمونت وبەربژارانی پێشەنگی دێموکراتەکان ، لە چوار ئیالەتی میشیگان ، می سی سی پی، میسوری وئایداهو پێشەنگە . کەناڵی سی ئین ئین پێشبینی کردووە ، بە سەرنج دان بە سەرکەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنەکانی سێشەممە سێهەمی مارس بە ناوی سێشەممەی گەورە لە دە ئیالەت لە چواردە ئیالەت وئەنجامی سەرەتایی دوهەمین هەڵبژاردنەکانی ناوحزبی دێموکراتەکان ، ناوبراو خەنیمی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکا بێت.

سەرپەیڤ