ئادار 13, 2020 09:23 Asia/Tehran
  • کرۆنا و تێکشێوانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا

بە پەرەسەندنی یەکجار بەربڵاوی ڤایرۆسی کرۆنا لە ئەمریکادا، فەرمانبەرانی ئەیالەتیی هەڵبژاردنەکانی بەرایی ٢٠٢٠ لە ترسی تووشبوون بەو ڤایرۆسە، شوێنی کارەکەیان بەجێ هێشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ کاربەدەستانی هەڵبژاردەیی لە ئەیالەتی ئۆهایۆ هەوڵێکی بەربڵاویان دەست پێ کردووە بۆ دیتنەوەی فەرمانبەر  بۆ بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکانی بەرایی کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ١٧ی مارس بەڕێوە بچێ.

ئەوان رایانگەیاندووە کە ئێستاکە هیچ فەرمانبەرێکیان نییە بۆ ئەوەی ئەو هەڵبژاردنانە  بەڕێوە ببات.

بە پێی ئەم راپۆرتە؛ بەشی فرانکلین یەکێک لە شارەکانی ئەیالەتی ئۆهایۆ لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا ٢٢٣ فەرمانبەری هەڵبژاردەیی خۆی لە دەست داوە.

هەروەها لە بەشی "سین سینات"یش ١٠٠ کەس لە ترسی تووشبوون بە کرۆنا شوێنی کارەکەیان بەجێ هێشتووە.

دیتنەوەی فەرمانبەر بۆ بەڕێوبردنی هەڵبژاردنەکان بۆتە نیگەرانییەکی گرینگ بۆ کاربەدەستانی ئەمریکایی.

ناوەندی بەرەنگاربوونەوە و پێشگری بە نەخۆشییەکانی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە دانی نا بە ناکارامەیی و بێدەسەڵاتی سیستەمی کۆنترۆڵی تەندرووستیی ئەم وڵاتە لە بواری پێشگری بە پەرەسەندنی یەکجار زۆر و تۆقێنەری کرۆناڤایرۆس لەم وڵاتەدا.

"ئانتۆنی فائۆچی" پزشکی بەناونانگی ئەمریکایی و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نیشتمانیی  ئالێرژی و نەخۆشییە واگیردارەکان"_یش وشداری دا لە حاند نالەبارتر بوونی پرۆسەی پەرەسەندنی کرۆنا لە ئەمریکادا.

ئێستاکە لە سەرجەم ٥٠ ئەیالەتی ئەمریکا، ٤٠ ئەیالەت کرۆناڤایرۆسیان تێدا بڵاو بۆتەوە.

سەرپەیڤ