قەیران لە ئەمریکا ، قوربانیانی کۆرۆنا لە 37 هەزار کەس لایدا
ژماری قوربانیانی ڤایروسی کۆرۆنا لە ئەمریکا بە بازدانێکی دیکە لە 37 هەزار لایدا .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، میدیا ئەمریکیەکان شەوی رابردوو رایانگەیاند ، ژماری توشبووان بە ڤایروسی کۆرۆنا لەم وڵاتەدا گەیشتووەتە 709 هەزار و 201 کەس کە لەم هەژمارە 37 هەزار و 13 کەس گیانی خۆیان لەدەسداوە .
ئەمریکا ئێستا لە سەرووی وڵاتانی جیهان دایە هەم لە باری ژماری تووشبوان و هەم لە باری ژماری گیان لەدەستداوان .
حکومەتی ئەمریکا کە زۆر درەنگ تر لە وڵاتانی دیکە روی کردە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی ڤایروسی کۆرۆنا ، ئێستا بە هۆی ژماری زۆری نەخۆشان ، رووبەڕوی کەمبوونی کیتەکانی دیار کردنی نەخۆشیەکە و کەلوپەلی پزیشکیی بووەتەوە .
بە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا لە ئەمریکا ، بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەمریکادا ، هەر 50 ویلایەتەکەی ئەم وڵاتە کەوتوونە باری نائاسایی .
حکومەتی ئەمریکا و بە دیاریی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەم وڵاتە بە هۆی بێ بەرپرسایەتی لە بەرامبەر پەرەسەندنی ڤایروسی کۆرۆنا بە توندی کەوتوونە بەر رەخنە و گازندەوە .