نیسان 18, 2020 18:05 Asia/Tehran
  • سێزدە وڵاتی جیهان داوای یەکگرتووییان کرد لەبەرانبەر کرۆنا دا

تاقمێکی پێکهاتوو لە سێزدە وڵاتی جیهان داوای یەکگرتووییان کرد بۆ بەرەنگار بوونەوەی کاریگەری نەرێنی ڤایرووسی کرۆنا لەسەر هەموو تەوەرەکانی ژیانی مرۆڤ.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گرانەوە لە ئاسۆشێتێد پرێس  تاقمێک  پێکهاتوو لە سێزدە وڵات لەوان بەریتانیا، برازیل، ئیتالیا و ئاڵمانیا  داوای هاوکاری جیهانیان کرد لە پێناو کەمکردنی کارتێکەرییەکان لەبەر ڤایرووسی کرۆنا .

ئەم تاقمە لە بەیاننامەیەکی هاوبەش  ، باسی  بەڵێندان بە هاوکاری کردن لەگەڵ  هەموو وڵاتان لە پێناو  ئامادەکردن و هەماهەنگی  هەوڵی ماڵی ، ئابوورِ ی بازرگانی  موسافیرەتی و تەندوروستی گشتی  لە پێناو کەمکردنی زەرەروزیانی کرۆنا و چاکبوونەوەی هەرچی خێراتری ڕەوشەکەیان کرد  .

ئەوان لەسەر پێویستی  پاراستنی پێوەندی دەریایی ،زەوینی  و ئاسمانی  لە پێناو دابین کردنی درێژەی ڕەوتی ئاڵ و وێری کالا لەوان کەرەستەی پزیشکی و گەڕانەوەی موسافیران بوون کە لە ڕێگەدا ماونەتەوە  .

ئەم تاقمە کە پێکهاتووە لە کەنەدا، فەرەنسا، ئەندونیزی ، مەکسیک، مەراکش ، پرۆ، کۆریای باشوور، سەنگاپوور  وتورکیا، هەروەها لەسەر گرینگایەتی  دەوری سەرەکی کۆمەڵگەی زانستی لە پێشکەش کردنی  ڕێنوێنی پێویست بۆ دەوڵەتەکان پێداگری کرد  .

سەرنج راکێش ئەمەیە لەنێوان ئەم وڵاتانە  نێوی برازیلیش دێتە بەر چاو کە ژایر بولسونارۆ سەرۆکەکەی بە پەیڕەوی لە ئەمریکا، ئەوەندە گرینگایەتی ناداتە مەترسی کرۆنا و تەنانەت وەک چەشنێک ئانفۆلانزای دەزانێ .

سەرپەیڤ