ئاب 19, 2020 11:22 Asia/Tehran
  • سکاڵای ئەمریکا لە ئێران لە بەر پێشێل کردنی بەرجام

«مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڕیارە لە ئێران لە بەر پێشێلکردنی ڕێککەوتنی بەرجام سکاڵا لای ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەر ببڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بەم پێیە لە تازەترین ھەنگاوی وەھماویی مافەوانیانەی دەوڵەتی ئەمریکا، بە پێچەوانەی کشانەوەی دوو ساڵەی ئەم وڵاتە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران، واشێنگتۆن بڕیارە ڕۆطژی پێنج شەممە سکاڵای خۆی دژی تاران لە بەر خۆی وتەنی پێشێل کردنی بەرجام ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت بکات.

ئەمریکا دوای شکست ھێنانی لە پەسەند پێکردنی بڕیارنامەی درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشت، بانگەشەی بەکار ھێنانی میکانیزمی پەلەپیتکە بۆ گەڕاندنەوەی تەواوی بایکۆتەکانی دژی تاران دەکات.

بڕیارنامە پێشنیارکراوەکەی ئەمریکا بۆ درێژەکردنەوەی قەدەغەی چەکەمەنیی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی ھەینی بە کاتی خۆجێیی نەیتوانی لە بەربەستی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بپەڕێتەوە.

ئەم بڕیارنامەیە بە ١١ دەنگی بێ لایەن، دوو دەنگی تەبای ئەمریکاو کۆماری دۆمێنیکەنو دوو دەنگی نەیاری ڕووسیاو چین شکستی ھێنا.

ئەندامانی ھەمیشەیی و یان ناھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کە دەنگی نەیار یان بێ لایەنیان بە بڕیارنامە دژی ئێرانییەکەی ئەمریکا دا، داکۆکی لە بەرجام و نەیارەتی لەگەڵ ھەنگاوە نایاساییەکەی ئەمریکایان وەک ھۆکاری دەنگەکەیان باس کردووە.

سەرپەیڤ