وشداری دانی یەکێتیی ئەورووپا بە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i385949-وشداری_دانی_یەکێتیی_ئەورووپا_بە_تورکیا
یەکێتیی ئەورووپا: لەئێستادا کۆمەڵێک بژاردە لەسەر مێزی گفتوگۆی یەکێتى ئەوروپایە بۆ سزادانى تورکیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2020 22:00 Asia/Tehran
  • وشداری دانی یەکێتیی ئەورووپا بە تورکیا

یەکێتیی ئەورووپا: لەئێستادا کۆمەڵێک بژاردە لەسەر مێزی گفتوگۆی یەکێتى ئەوروپایە بۆ سزادانى تورکیا.

یەکێتی ئەوروپا جارێکی تر هۆشدارى دایە تورکیاو رایگەیاند: تورکیا ناتوانێت یەکێتی ئەوروپا بترسێنێت .

«مارگریتیس کیناس» جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە دیمانەیەکى تەلەفزیۆنى فەرمیی یۆنان دا رایگەیاند: بەناوی یەکێتى ئەوروپاوە دەرفەتێکیان بۆ تورکیا داناوە کە ئەگەر لەو ماوەیەدا واز لەسەرکێشییەکانى نەهێنێت ئەوا لەم مانگەدا کۆمەڵێک سزای بەسەردا دەسەپێنین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە: لەئێستادا کۆمەڵێک بژاردە لەسەر مێزی گفتوگۆی یەکێتى ئەوروپایە بۆ سزادانى تورکیا.

جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە هەڕەشەکانى ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە یەکێتى ئەوروپاش جەختی کردەوە: نە ئەردۆغان و نە هیچ لایەنێک ناتوانێت یەکێتیی ئەوروپا بە هەڕەشە بترسێنێت.

ئەم بەرپرسەى یەکێتى ئەوروپا دوپاتی لەوەش کردەوە کە، ئەو سزایانەى بۆ تورکیایان ئامادە کردووە زیانى زۆر بە ئانکارا دەگەیەنێ ، ھەڵبەت ھەتائیستا بەشێک لەو سزایانەش ئاشکرا نەکراون .

بڕیارە ٢٤ی ئەم مانگە کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی ئەوروپا لە بارەی ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لەسەر رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەڕێوەبچێت.