یۆنان هێزه‌کانی سوپای وڵاتەکەی خستە باری ئاماده‌باشییه‌وه
سه‌رچاوه‌کانی راگه‌یه‌ندن جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که تورکیا خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی هێزی زیاتره له‌نزیک سنووره‌کانی یۆنان، هه‌رچه‌نده تورکیا به‌ڕه‌سمی ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌کاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا، یۆنان هێزه‌کانی خۆی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ یه‌کشه‌ممه، تورکیا مانۆڕێکی سه‌ربازیی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌شه باکووریەکەی قوبڕس( تورک نشین) ده‌ستپێکرد.
رۆژنامه‌ی ههبهرلاری تورکی رایگه‌یاند: سوپای تورکیا دوو کاروانی تانکی له ویلایه‌تی هاتاوه بۆ ولایه‌تی ئیدرنه‌ی سه‌ر سنووری یۆنان گواستۆته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا گرژی و ئاڵۆزی زۆری تێکه‌وتووه.
لای خۆشیه‌وه، ئاژانسی IHA تورکی له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازییه‌وه رایگه‌یاند: دوو کاروانی پڕ له‌که‌لوپه‌لی سه‌ربازی و 40 تانک ناوچه‌ی ریحانیهیان له‌پارێزگای هاتای هاوسنوور له‌گه‌ڵ سوریا به‌جێهێشتووه و پێشبینی ده‌کرێت ئه‌و تانکانه به‌شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌ره‌و ئیدرنه بگوازرێنه‌وه.