مەکرۆن: ھەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێران پێشێل کردنی بڕبارنامە نێونەتەوەییەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i386848-مەکرۆن_ھەوڵی_ئەمریکا_بۆ_گەڕاندنەوەی_بایکۆتەکانی_دژی_ئێران_پێشێل_کردنی_بڕبارنامە_نێونەتەوەییەکانە
سەرۆک کۆماری فەرەنسا، ھەنگاوی یەکلایەنەی ئەمریکا لەمەڕ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێرانی بە پێشێلکردنی بڕیارنامە نێوەتەوەییەکان زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2020 23:03 Asia/Tehran
  • مەکرۆن: ھەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێران پێشێل کردنی بڕبارنامە نێونەتەوەییەکانە

سەرۆک کۆماری فەرەنسا، ھەنگاوی یەکلایەنەی ئەمریکا لەمەڕ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێرانی بە پێشێلکردنی بڕیارنامە نێوەتەوەییەکان زانی.

«ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا، شەوی چوارشەممە لە لێدوانێکی ئۆنلاین دا بۆ حەفتاوپێنجەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوە نەتەوەیەکگرتووەکان، بە دەربڕینی ئەمەی کە پاریس، بەرلین و لەندەن پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان لە بەرجام دان، وتیشی: ڕاپەڕاندنی میکانیزمی پەلەپیتکەو گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان، یەکگرتنی ئەنجومەنی ئاسایشت و تەواوی بڕیارنامەکانی تێک دەدات و دەبێتە ھێی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەش.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەورووپا لە نەیارەتی کردنی لەمەڕ سەپاندنی بایکۆت لە دۆسیەی ناڤۆکیی ئێران ناکشێتەوە.

مەکرۆن لە درێژەدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە ملھوڕایەتیی ئەمریکا وتی: نابێ دوژمنایەتیی ئەمریکاو چین سێبەر بخاتەسەر تەواوی جیھان.

سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کۆتایی دا وتیشی: پاریس ھاوڕێ لەگەڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و دراوسێکانی لیبی بۆ یارمەتی دانی چارەسەریی قەیرانی ئەم وڵاتە ھەوڵ دەدات.