مردن بە کۆرۆنا، ملیۆنێک و 33 هەزار کەسی تێپەڕاند
تا بەیانی ئەمرۆ شەممە، مردن بۆ کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان، ملیۆنێک و 33 هەزار کەسی تێپەڕاند.بەگوێرەی ئامارەکانی داتا سەنتەری جیهانی، تا بەیانی ئەمڕۆ شەممە،لەسەر ئاستی جیهان 34 ملیۆن و 831 هەزار و 366 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
هەر بەپێی ئەو ئامارانە، لەو ژمارەی توشبوانە، ملیۆنێک و 33 هەزار و 366 کەس مردون، لەبەرامبەردا 25 ملیۆن و 895 هەزار و 824 کەس چاکبونەتەوە، لەئێستاشدا 7 ملیۆن و 902 هەزار و 304 کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن کە 66 هەزار و 325 کەسیان حاڵەتی تەندروستیان مەترسیدار و ناجێگیرە.
ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە تۆمارکردنی زیاتر لە 7 ملیۆن و 549 هەزار کەس زۆرترین ژمارەی توشبونی تێدا تۆمارکراوە و دواتریش هیندستان دێت کە زیاتر لە 6 ملیۆن و 473 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و پاشان برازیل دێت کە 4 ملیۆن و 882 هەزار کەس توشی پەتاکە بون.
لە مردنیشدا ئەمریکا بە تۆمارکردنی 213 هەزار و 524 کەس لە پلەی یەکەمدایە و پاشان برازیل بە 145 هەزار و 431 کەس لە پلەی دوەم و بە دوایدا هیندستان بە 100 هەزار و 875 کەس پلەی سێهەمی گرتوە.