تشرینی یه‌که‌م 21, 2020 09:47 Asia/Tehran
  • گۆتریش: بەرجام بۆ ئاسایشتی کەنداوی فارس پێویست و گرینگە

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکی ئۆنلاین دا، وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی پارێزرانی بەرجام، ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەی بۆ ئاسایشتی کەنداوی فارس بە پێویست و گرینگ زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فڕرس، «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێ شەممە لە ڕەوتی کۆنفرانسێکی ئۆنلاینی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کە بە دەستپێشخەریی ڕووسیا لە بارەی ڕەوشتی کەنداوی فارسەوە بەرپا کرا، وێڕای ئاماژە کردن بە ئالێنگاری و گرفتەکانی بەردەم ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران،  لە سەر پێویستیی پارێزرانی بەرجام پێی داگرت.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مای ٢٠١٨ سەرباری نەیارەتیی کۆمەڵگای نێوەنەەوەیی و پابەند بوونی تۆکمەوتەواوی ئێران بە بەڵێنەکانی لە بەرجام دا، بەشێوەیەکی یەک لایەنە لەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە کشایەوەو لەو کاتە بەولاوە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری لە ھەمبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران گرتووەتە بەر.

سەرپەیڤ