نوێنەری فەرەنسا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان: بڕیارنامەی ٢٢٣١ دەبێ لە لایەن تەواوی وڵاتانەوە جێبەجێ بکرێت
نوێنەری فەرەنسا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بڕیارنامەی ٢٢٣١ دەبێ بە تەواوی لە لایەن تەواوی وڵاتانەوە جێبەجێ بکرێت، وتیشی: پاریس لە داکۆکیی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بەرجام لە مانگەکانی ئوت و سپتامبەر پێشوازی دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «نیکۆلا دوریویە» لە دانیشتنی ئۆنلاینی شەوی چوارشەممەی ئەنجومەنی ئاسایشت بە تەوەرەی لێکدانەوەی تۆکمەوتەواوی ڕەوشتی کەنداوی فارس، ڕەچاوکرانی بەڵێنمەندی و یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان لەوانە بەرجام و بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی بە پێشەکییەک بۆ چەسپاندنی سەقام و ئاسایشت لە ناوچەی کەنداوی فارس دا زانی.
لە ڕەوتی دانیشتنە ئۆنلاینەکەی ئەنجومەنی ئاسایشت، نوێنەری فەرەنسا وتی: ناوچەی کەنداوی فارس بەرەوڕوی ئالێنگاریی ئاسایشتی و سیاسییەو دامەزرانی سەقام و داڕشتی ئاسایشتیی ناوچەکە پێویستمەندی خۆبواردن لە دوو جەمسەری و ھاوکاریی نێوان وڵاتانە.
نوێنەری فەرەنسا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ھاوکات کۆتایی ھاتنی شەڕی یەمەنی بە گرینگترین و یەکەم ھەنگاو لە ئاراستەی کۆتایی ھێنان بە کوێرەوەرییەکانی جەماوەری یەمەن و یارمەتی دانی چەسپێندرانی کەشێکی ئەرێنی لە ناوچەکەدا زانی.