تشرینی دووه‌م 05, 2020 05:32 Asia/Tehran
  • دادگەی «پێنسیلڤانیا» سکاڵاکەی «ترەمپ»ی لەمەڕ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە شێوازی ژماردنی دەنگەکان ڕەت کردەوە

دادگەی «پێنسیلڤانیا» سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە سکاڵای کەمپینی «ترەمپ» لە بارەی شێوازی بەرپاکران و ژماردنی دانگەکانی ھەڵبژاردنی لەم ویلایەتە ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی «بی بی سی نیوز»ەوە ، کەمپینەکەی ترەمپ بەرلەمە لە سکاڵادەربڕینێکدا بانگەشەی ئەوەی کرد بوو کە کاربەدەستانی کۆماریخوازی تایبەت بە ھەڵبژاردن مۆڵەتی چاودێری کردن بە سەر دەستپێک و ژماردنی دەنگی سندوقەکانی  ویلایەتی «پێنسیلڤانیا»یان نەدراوەتێ.

دادوەری دادگەی «پێنسیلڤانیا» وتوویەتی: چاودێران بە شێوەیەکی ئاسایی ھەر بۆ چاودێری کردن لە سنو.دقەکان نزیک نەبوونەتەوە، بەم پێیە وادیارە کە کۆڕی ھەڵبژاردن لە شاری «فیلادیلفیا» یاساوڕێساکانی ویلایەتەکەی پەیڕەو کردووە.

دادوەری دادگەی «پێنسیلڤانیا» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەگەر ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا ڕەچاو بکرێت، قەت ڕێگر نابێ لە بەردەم بەرپڕسانی ھەڵبژاردنەکە بۆ نزیک بوونەوە لە سندوقەکان لەکاتی ژماردنی دەنگەکان دا.

دوابەدوای وەپێش کەوتنی «بایدێن»ی پاڵێوراوی دیموکراتەکان لە «ترەمپ» لە شەوی ڕابردووەوە ھەتا ئێستا کەمپینی ھەڵبژاردنی «ترەمپ» بۆ ڕاگرتنی ڕەوتی ھەڵکشانی دەنگەکانی ئلێکتراڵی خەنیمەکەی گەلێک جار لە ڕێگای سکاڵا دەربڕینەوە بەختی خۆی تاقی کردووەتەوەو کەچی ھەتا ئێستا ھیچی بە ھیچ نەکردووە.

سەرپەیڤ