کاردانەوەی ناتۆ بە سەرکەوتنی بایدن
سکرتێری گشتیی ناتۆ بە ئاماژە بەوەی کە جۆ بایدن لاگری بەھێزی ئەم پەیمانەیە ، لە سەرکەوتنی ئەو لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا پێشوازی کرد .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، یەنس ستۆلێنتبێرگ شەوی رابردوو لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند رێکخراوی ناتۆ بە گەرمی پێشوازی دەکات لە ھەڵبژاردنی بایدن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و ئەو وەک لاگرێ بەھێزی ناتۆ و پێوەندیی دوو لای ئاتلانتیک دەزانێ .
سکرتێری گشتیی ناتۆ گوتیشی : رابەرایەتی ئەمریکا لە جیھانی پێشبینی نەکراودا زیاتر لە جاران گرنگە .
ئێوارەی شەممە میدیا ئەمریکیەکان لەوان سی ئێن ئێن ، فاکس نیوز ، سی بی ئێس ، ئاسۆشێتدپرێس و نیۆیۆرک تایمز بە ئاماژە بەوەی کە بایدن توانیویەتی 290 دەنگی ئێلێکتراڵ بەدەست بێنێ ، ئەویان بە سەرکەوتووی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا راگەیاند .
دوای ئەوە ، ترەمپ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای قەبوڵنەکردنی سەرکەوتنی خەنیمە دیموکراتەکەی ، بانگەشەی ئەوەی کرد ئەو لە ھیچ ویلایەتێک دا سەرنەکەوتووە و ھەڵبژاردن لە گەڵ کۆتایی مەودای زۆرە .