تشرینی دووه‌م 10, 2020 14:55 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی کۆبووەوەی  سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی

بیستەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای (SCO) لە ڕێگلی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بە میوانداریی «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاو بە بەشداریی «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە لێدوانی دەستپێکی ئەم کۆبوونەوە ئۆنلاینە، لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاریی بانکی، ئابووری، سەرمایەنانەوەو بازرگانیی وڵاتانی دەڤەری شانگھای پێی داگرت.

لەم دانیشتنە ئۆنلاینەدا، ڕێبەران و سەرکردەکانی ھەشت وڵاتی ئەندام داگری ڕووسیا، چین، هیند، کازاخستان، قڕقیزستان، پاکستان، تاجیکستان ئوزبەکستان و چوار وڵاتی چاودێ داگری ئێران، ئەفغانستان، بیلاڕوس و مەنگۆلیاو ھەروەھا بەرپرسانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەشدارن.

لەم کۆبوونەوەیەدا کە ڕووسیا سەرۆکایەتیە قۆناغمەندەکەی بە ئەستۆیە، ڕەوشتی ئێستاو ئاسۆی گەشەی ھاوکاریی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای شی دەکرێتەوەو گرینگترین پرسگەلی سیاسی، ئابووری و ئاسایشتیی ناوچەیی و نێونەتەوەیی لە لایەن سەرۆک کۆمارانی وڵاتانی ئەندامی سەرەکی و چاودێر تاوتوێ دەکرێت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیش ئەمڕۆ لە دانیشتنە ئۆنلاینەکەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای وتارێک پێشکەش دەکات.

لە کۆتای دا بەیانامەی مۆسکۆو کۆمەڵێک بەڵگەی دیکەی پەسەند دەکرێت.

سەرپەیڤ