مالیزی: تیرۆری شەھید «فەخری زادە» تاوانێکی دژی زانست و کۆمەڵگای مرۆڤییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389983-مالیزی_تیرۆری_شەھید_فەخری_زادە_تاوانێکی_دژی_زانست_و_کۆمەڵگای_مرۆڤییە
یاردیدەری وەزیری زانست و تەکنۆلۆژیاو داھێنانی مالیزی ، تیرۆری زانای ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وەک تاوانێکی دژی زانست و کۆمەڵگای مرۆڤی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 04, 2020 12:42 Asia/Tehran
  • مالیزی: تیرۆری شەھید «فەخری زادە» تاوانێکی دژی زانست و کۆمەڵگای مرۆڤییە

یاردیدەری وەزیری زانست و تەکنۆلۆژیاو داھێنانی مالیزی ، تیرۆری زانای ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وەک تاوانێکی دژی زانست و کۆمەڵگای مرۆڤی ئیدانە کرد.

«ئەحمەد ئەمجەد ھاشم» یاردیدەری وەزیری زانست و تەکنۆلۆژیاو داھێنانی مالیزی وتی: شەھید بوونی «موحسین فەخری زادە» نیشانەی چەپەڵی و ناشارستانی بوونی ئەوانەیە کە لە پشت پەردەی ئەم دڕندەکارییەوەن و کۆمەڵگای جیھانی دەبێ وەھا جوڵانەوەیەکی دڕندانە ئیدانە بکات.

یاردیدەری وەزیری زانست و تەکنۆلۆژیاو داھێنانی مالیزی وتیشی: «موحسین فەخری زادە» لەو زانا گرینگانە بوو لە گەشەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکیی ئێران کە لە بۆسەیەکی نزیکی شاری تاراندا شەھید کراو ئێران ئەم دڕندەکارییە بە کاری ڕژێمی ئیسرائیل و دەست و پێوەندەکانی دەزانێ، کەچی ناتانیاھۆ ھەتا ئێستا ئامادە نەبووە لەم بارەیەوە ھیچ کاردانەوەیەک لە خۆی پیشان بدات.