دوپاتبوونەوەی بانگەشەی ترەمپ لە بارەی رێککەوتن لە گەڵ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i390038-دوپاتبوونەوەی_بانگەشەی_ترەمپ_لە_بارەی_رێککەوتن_لە_گەڵ_ئێران
سەرۆکی ئەمریکا ، لە درێژەی وەھم و خەیاڵەکانی خۆی ، بۆ جارێکی دیکە بابەتی رێککەوتن لە گەڵ ئێرانی خستەڕوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2020 07:45 Asia/Tehran
  • دوپاتبوونەوەی بانگەشەی ترەمپ لە بارەی رێککەوتن لە گەڵ ئێران

سەرۆکی ئەمریکا ، لە درێژەی وەھم و خەیاڵەکانی خۆی ، بۆ جارێکی دیکە بابەتی رێککەوتن لە گەڵ ئێرانی خستەڕوو .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە رۆژی شەممە سەردانی ویلایەتی جۆرجیای کردبووو ، لە کۆبوونەوەیەک دا بێ لەبەرچاوگرتنی رێنمایی تەندروستیی  گوتی : لە گەڵ ئێران لە یەک کاژێردا رێکدەکەوێ . 

سەرۆکی ئەمریکا بە دوپاتکردنەوەی وەھم و خەیاڵەکانی خۆی کە ئامادەی رێککەوتن لە گەڵ ئێرانە لە کاتی سەرکەوتن لە ھەڵبژاردن دا ، گوتی : ئێرانیەکان لە یەکەم کات و ساتەکانی دوای سەرکەوتن ، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن دێنە نوسینگەی کارەکەی . 

دۆناڵد ترەمپ بە جاران باسی دانوستان لە گەڵ ئێرانی کردووە . 

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر رایگەیاندبوو ، بێتوو ئەمریکا بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ پشتڕاستکردنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی جێبەجێ بکات ، پێویستیەک بە دانوستانی نێوان دوو لایەن نێە .