پاپا: کۆمەڵگای جیھانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریاو عێراق ھەوڵ بدات
ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان داوای لە کۆمەڵگای جیھانی کرد کە ئەوەی پێی دەکرێت بیکات ھەتا ئاوارەکانی سووریاو عێراق بە دەستەبەری ئاسایشت و دۆخی ئابووریی پێویست بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«پاپا فرانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەیەکی ئیتێڕنێتی دا کە بە ھۆی واتیکانەوە لەگەڵ پتر لە ٥٠ ڕێکخراوەی نادەوڵەتیی کاسۆلیک لە ناوچەکەدا بەڕێوەبرا لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا داوای لە کۆمەڵگای جیھانی کرد خەم و کوێرەوەریی ئاوارەکانی سووریاو عێراق کۆتایی پێ بھێنن.
«پاپا فرانسیس» دووشەممەی ڕابردووش ڕایگەیاند کە سەرەتای مانگی مارس سەردانی بەغداو موسڵ دەکات، سەردانێک کە وەک سەردانێکی مێژوویی باسی دەکرێت.
«ماتێئۆ برۆنی» وتەبێژی واتیکان وتوویەتی: سەردانەکەی پاپا لە بەرواری پێنجەم ھەتا ھەشتەمی مارس بە پێی بانگێشتنی دەوڵەتی عێراق و کلیسای کاسۆلیکی ئەم وڵاتە و بە سەردانی شارەکانی بەغداو موسڵ و ھەولێر ئەنجام دەگرێت.