کانونی یه‌که‌م 15, 2020 07:44 Asia/Tehran
  • فەلەج بوونی چوار خۆبەخشی بەکار ھێنانی ڤەکسینە ئەمریکییەکەی «فایزەر»

ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا باسی فەلەج بوونی چوار کەسی خۆبەخشی تاقیکردنەوەی ڤەکسینەکەی کۆمپانیای ئەمریکیی «فایزەر»ی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی تە سنیم، ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: چوار کەسی خۆبەخشی بەشداری تاقیکردنەوەی ڤەکسینی کۆرۆنای کۆمپانیای ئەمریکیی «فایزەر»، دوای کوتانی ڤەکسینەکە، بەشێوەی کاتی سەرچاویان توشی فەلەج بوون ھاتووە.

ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە وشداریی ئەوەی داوە کە پێش ئەوەی ڤاکسینەکە بۆ ھەمووان بەکار بھێندرێت، دەبێ ئەو شوێنھات و گرفتەی چارەسەر بکرێت.

بەرلەمەش کاربەدەستانی تەندروستی و دەرمانی بریتانیا وشدارییان دابوو کە کوتانی ڤەکسینی کۆرۆنا بۆی ھەیە لەوانەیە ھێندێک شوێنھاتی لێ بکەوێتەوە.

ڕاپۆرتەکان باسی ئەوە دەکەن کە لە ئێستادا دابەش کرانی سێ ملوێن ڤەکسینی کۆرۆنا لە ئ/ویلایەتە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا دەستی پێکراوە.

سەرپەیڤ