دانیشتنی لێژنەی تەکنیکیی ھاوبەشی ئێران و کۆماری ئازەربایجان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i390392-دانیشتنی_لێژنەی_تەکنیکیی_ھاوبەشی_ئێران_و_کۆماری_ئازەربایجان
لێژنەی تەکنیکیی ھاوبەشی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە بارەی شێوازی ھاوکاری و کەڵک وەرگرتن لە بەنداوی «خودائافەرین» و «قیز قەڵاسی» و ھێزگەی کارەبای ئاویی «ئۆردوباد» و «مارازاد» لە نەخجەوان دەستی پێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2020 10:00 Asia/Tehran
  • دانیشتنی لێژنەی تەکنیکیی ھاوبەشی ئێران و کۆماری ئازەربایجان

لێژنەی تەکنیکیی ھاوبەشی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە بارەی شێوازی ھاوکاری و کەڵک وەرگرتن لە بەنداوی «خودائافەرین» و «قیز قەڵاسی» و ھێزگەی کارەبای ئاویی «ئۆردوباد» و «مارازاد» لە نەخجەوان دەستی پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی سەرکونسولگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەخجەوان، لە دانیشتنی لێژنەی تەکنیکیی ھاوبەشی ئێران و کۆماری ئازەربایجان، ھەردووک لا لە بارەی شێوازی بەردەوام کردنی ھاوکاری بیروڕایان گۆڕییەوە.

ئەم دانیشتنە کە ڕۆژی دووشەممە دەستی پێ کرا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام  دەبێت.

ڕێککەوتنی چێکردن و خستنەگەڕی بەنداوەکان و ھێزگەکانی «خودائافەرین» و «قیزقەڵاسی» لە سەر چۆمی ئاراس ١٣ی فڤریەی ٢٠١٦ لە نێوان کۆماری ئازەربایجان و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاراندا واژۆ کرا.

ڕێککەوتنی چێکردن و خستنەگەڕی بەنداوەکانی «ئۆردوباد» و «مارازاد»یش نۆھەمی ئاپریلی ٢٠١٤ لە تاراندا لەنێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجانی دراوسێ دا واژۆ کرا.